ههرگیز پرسیارت لهخۆتكردووه ئهوكهشكۆڵ و دهستخهتانهی كه هۆنراوهكانی شاعیرانی كورد به گشتی و هۆنراوهكانی (مهولهوی) بهتایبهتی لهخۆدهگرن چۆن و به چ ههوڵ و ماندوبونێك لهكاتی خۆیدا كۆكراونهتهوه و نووسراون یانه بهچ ههوڵ و سهلیقه و نهفهس درێژییهك ساغ دهكرێنهوه و لێكۆڵینهوهیان لهسهر دهكرێت ههروهك ئهم كهشكۆڵهی ئهمڕۆ پێتان دهناسێنین كه له لایهن مامۆستای مهولهوی ناس و پسپۆڕی بواری دهستخهت (م. محمد عهلی قهرهداغی)یهوه بهم شێوازه باس لهم كهشكۆڵه بهنرخه دهكات و دهفهرموێت:
كەشكۆڵی عەبدوڕەحمانی كوڕی سەیید عەبدوڵڵای مودەڕیس:
ئەم دەسخەتە یەكێكە لە دەسخەتە نایابەكانی دیوانی مەولەوی و، مامۆستای نووسەرەوەی زۆر وردەكار و بە سەلیقە بووە و، زۆر بەتەنگی ئەوەوە بووە نوسخەیەكی نایابی دیوانی مەولەوی بنووسێتەوە. خەتی خۆش بووە. مەولەویزان و، زانا و مەلا بووە. دەسخەتێكی تەرخان كردووە بۆ دیوانی نالی و دیوانی مەولەوی. دیوانی مەولەوییەكەی كە جێگەی باس و مەبەستی ئێمەیە لە لاپەڕە (197) ەوە دەست پێ دەكات و تا لاپەڕە (319) دەڕوات ، لەم ئەندازەدا (139) پارچە شیعری مەولەوی تێدایە.
لە گەلێ جێگەی پێویستدا سەروبۆری بۆ وشەكان و پیتەكان كردووە، گەلێ جاریش جیاوازیی نوسخەی نووسیوە، لە هەندێ لە پارچەكاندا لێكدانەوەی ورد و شارەزایانەی كردوە. كۆتاییەكەی پارچەیەك شیعرە لە سەری نووسراوە (حضرت مولانا ، ولە)
كزەی چزەی زام گڕەی كرپەی دڵ
لە كۆتایی ئەم پارچەوە نووسراوە:
(محض یادگار مخلص شیخ عبدالرحمن نسل زادە سید عبدالله مدرس . من مكان الاموات. 1304).
دوای ئەمەیش نامەیەكی پەخشانی فارسی مەولەوییە بۆ شیخ محەمەد جەسیم.
ئەسڵەكەی لە (كتێبخانەی ملی تاران ) پارێزراوە.
*********** *********** *********** ***********
ئازیز ! تـەن وە نێش زامانت خەستەن
مەینـەت پـای ئامام وە زنجیر بەسـتەن
قاصدێیچ وا چوون پەی سەفەر خاسەن
ڕەوان بۆ تێز ڕەو ، هەرس و هەناسـەن
هـێـز پـای ڕەفـت و ئـامـاشـان نیـیـەن
ئەو سەرچەمەش وشك ، ئێد كۆتا بییەن
سـا تۆ بۆ وە ڕەغم بـەخت بەرگەشـتەم
جـا گێر نـە دیدەی وە هوونـاو ڕشـتـەم
بـا سـاتـێـیـچ ڕەقـیب دووریـت بكێشـۆ
شـەوێ وێـنـەی مـن وەی رۆوە نـیـشـۆ
وەرنە ، سـا چـونكە ئـاسـانـەت دوورەن
ڕا نـمـــەزانـــوو ، بـــەڵـــەد زەروورەن
دڵ وە لاتـەوەن ، ئـامـان صـەد ئـامـان
ئـامـۆشـۆش كـەردەن ، فـرە جـار ئـامان
چــون وە تــام زام دووری سـەرشـارەن
ویـــانــە مـــارۆ ، بـــەدەن بــێــزارەن
هـیـچ مـەوەر وە تـەنـگ ویـانـەشـەوە
پــەرێ بــەڵــەدیــم ، بـكــیـانـەشــەوە
ئازیز ! هەموو لەشم بە نەشتەری سەختیگەل ، بریندار و كونكونە و دەرد و پەژراەی ناكامیش پێی هاتنی بە زەنجیر بەستووم.
ئەو نێراوە كەمن پیپەرموومەوەو بڵێم بۆ ناردن دەس ئەدا و تیژ ئەڕوا ، هەر فرمێسك و هەناسەمە .
فرمێسك و هەناسەشم كە بە تەما بووم ببن بە نوێراو ، ئەوانیش كەوڵكی ئەوەیان پێوە نەماوە و توانای هاتنیان نییە ، چونكە فرمێسكم لە سەرچاوەوە وشك بووە و ، هەناسەشم لە دواهاتندایە .
كە وابوو ، توخودا وەرە بە كوێری چاوی بەختی چەواشەم كە هەمیشە ناكامی بۆم هێناوەتە پێشەوە ، لە نێو چاوی بە خوێناو رەژراوم دانیشە، با ساتێك ڕەقیبیش دەردی دووریی تۆ بكێشێ و ، شەوێك بەدبەختیی منی بكەوێتەبەر.
ئەگەر خۆت نایێی بۆ لام، لەبەر ئەوە مەنزڵت دوورە و، منیش ڕێگا نازانم كەسێكم پێویستە كە بەڵەد بێ و ڕێ و شوێنم پێ نیشان بدا و بمهێنێ بۆ لات.
ئەو كەسە شارەزایەش دڵمە كە بەلاتەوەیە و، گەلێ جار هات و چووی كردووە و هاتووە بۆ لات.
بەڵام لەبەر ئەوە سەرخۆشی مەزەی برینی تیری برژانگتە ، نایەوێ بگەڕێتەوە و بێزاریی لە لەشم ئەكاتە بیانوو، ئامان سەد ئامان، گوێ بە بیانووی مەد=ە و بۆ شارەزاییم بینێرەوە!
ئەم پارچەیە بە دوو شێوە لە دەسخەتەكاندا هاتووە لە هەندێكیاندا بە سەربەخۆیی و پیتی (ئەلف) پێدراوە و 9 بەیتە ، وە لە هەندێكی دیكەدا بە شێكە لە پارچەیكی دیكە و پیتی ( هاء) ی وەرگرتووە بە هەموویەوە 25 بەیتە .
لە دەسخەتەكانی ( كەشكۆڵی شێخی حیسامەدین ، كەشكۆڵی مەلا عەبدوڵڵأی مەریوانی ، كەشكۆڵی مەلا عەبدوڕەحمانی سەید عەبدوڵڵا(مدرس) ، كەشكۆڵی تۆفیق ، كەشكۆڵی نایاب ، كەشكۆڵی عەبدولقادر ، كەشكۆڵی مەولەوی ، كەشكۆڵی هاشمی یەك ) هاتووە.
سەرچاوەكان:-
*(دیوانی مەولەوی – مەلا عەبدوڕەحیمی تاوەگۆزی) كۆكردنەوە و لێكۆڵینەوەی مامۆستا محەمەد عەلی قەرەداغی ، پارچەی 117 ی لاپەڕە 822 ی بەرگی دووەم ساڵی 2015 .
*(دیوانی مەولەوی) كۆكردنەوە و لێكۆڵینەوە و لێكدانەوە و وەرگێڕانی دوكتۆر محەمەد صدقی موفتیزادە ، ئامادەكردن و پێداچوونەوەی مامۆستا محەمەد عەلی قەرەداغی ، پارچەی نۆیەم لاپەڕە 89 و لاپەڕە 133 ی بەرگی یەكەم سالی 2017 .
*(دیوانی مەولەوی) كۆكردنەوە و لێكۆڵینەوە و لێكدانەوە و لەسەر نووسینی مامۆستا مەلا عبدالكریمی مدرس ، پیتی ئەلف ، پارچەی 12 لاپەڕە 29 ساڵی 1961 .
تێبینی:- دەرگای دووبارە بڵاوكردنەوەی هەموو بابەتەكانی ئەم ماڵپەڕەی(حەزرەتی مەولەوی) بۆ هەمووان واڵایە بە مەرجێك ئاماژە بە پەڕەی (mawlawi.krd ) بكرێت