جه‌ژنتان پیرۆزبێت و هه‌موو ساتێكتان هه‌ر جه‌ژن و هه‌موو جه‌ژنێكتان به خۆشی، ئه‌م قه‌سیده‌یه‌ی حه‌زره‌تی مه‌وله‌وی جه‌ژنه‌پیرۆزه‌ی ئێمه‌یه بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست:
قـوربــان! قـوربـانــهن جـهژنـهن شـادیـیهن
ده‌س نــــهگــهردهنـهن، رۆی ئـــــازادیـیـهن
هه‌ی! ده‌س بۆس، ده‌س بۆس، وه‌ش نیگارانهن
خــهیر! پــابۆس پــابۆس، خــاتــری خـــارانهن
(كــۆن؟ كــوشـتـێو باردێ!) گوڵ جــهمینانه
(هـه‌ی سـه‌ر، هـه‌ی ئـهرواح) دڵخهمیـنانــه.
ههركــهس گــیـان وهكــهف په‌ی نیگارێوهن
هــــــهریــهك قــوربـــانــی وهفــادارێــوهن
سـیـــوای ســهودایــی ههراســانـــهكـــهت
مــهحــرووم جــه كه‌وته‌ی بــهرئاســانهكهت.
نـه پــهی چــهم ســورمهی گــهرد پــاڵاتهن
نــه بـێ گــیــان قــوربان بــهژن بــاڵاتــهن
مـهرد پـــهی (ئوسـا ده‌ی) بـێـدرێغــهكــهت
(بســم الله) و تهكبیــر ده‌س و تێـغــهكـــهت
ســهتۆیچ خــهیرێوهت پــهی وێــت كـهرده بۆ
مـــنــیــچ كــهمــتر زۆخ زامــم وه‌رده بـــــۆ
(مه‌عدوومی!) بــهدبــهخــت نــاتهمـامـهنی
ئــه‌ی؟ راس، بــێ ده‌وه‌ت خــهیاڵ خامه‌نی!
قــوربــانی مـــهشـیۆ جه عـهیب به‌ری بـۆ
فـیـدایـــی پـهسـهنـــد رای دڵـــبــهری بــۆ
تـــۆ پــاشـــكــســتــهی بـه‌رد هــهرد ده‌رد
چـه‌م كـۆر مهیــنــهت، تـه‌ن زایف و زه‌رد
خــهیـاڵیــت كــهردهن جــه روی نــادانیی
چ لایــهق بــه تۆن روتــبــهی قــــوربـانیی؟!
مامۆستای موده‌رریس به‌م شێوازه مانا ده‌كات:
* واده‌ی ئه‌وه‌ته كه یاره جوانه‌كان بپرسن كوا حه‌یوانی قوربانی ؟ بیهێنن با سه‌ری ببڕین. دڵدارانی خه‌فه‌تباریش بڵێن فه‌رموون ئه‌وه سه‌رو گیانمان له به‌رده‌ستاندایه.
* هه‌ركه‌س بگری گیانی خۆی ناوه‌ته سه‌ر ده‌ستی بۆ جوانێ، وه خۆی كردووه به قوربانی بۆ یارێك، منی نه‌خۆشی گرفتارت نه‌بێ كه بێ به‌ش بووم له كه‌وتن له به‌ر قاپییهكهتا.
* نهچاوم، تۆزی كهوشهكانتی ده‌س ئه‌كه‌وێ بیكا به كله‌ی خۆی، وه نه بۆ گیانم ئه‌لوێ كه ببێ به قوربانی به‌ژن و باڵات. مه‌وله‌وی لێره‌دا ئیشاره به‌وه ئه‌كا كه ئوسووڵه ئاژه‌ڵی قوربانی پێش سه‌ربڕینی چاوی ئه‌ڕێژن.
* مردم بۆ ئه‌وه بفه‌رمووی به قه‌ساب خۆی ئاماده كاو چه‌قۆكه‌ی بگرێ به ده‌ستیه‌وه و ده‌س بكا به (بسم الله) و (الله اكبر) كردن بۆ سه‌ربڕینم.
* چی ئه‌بێت ئه‌گه‌ر بێیت منی ناله وه‌ك قامیشی نه‌ی، ره‌نگ وه‌ك به‌ی زه‌رد، بكه‌ی به‌قوربانی؟ هاوار بۆ من ئه‌گه‌ر نه‌یه‌یت.
* سا تۆیش منی به‌رخ بكه به قوربانی ڕێگای خوا په‌رستی.
*ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكه‌یت خێرێك ئه‌كه‌ی بۆ خۆت و كارێك ئه‌كه‌ی منیش كه‌متر زووخ و كێمی ده‌رد ئه‌چێژم.
* لێره‌وه مه‌وله‌وی ده‌ست ئه‌كات به وه‌ڵام دانه‌وه‌ی خۆی و ئه‌ڵێ: هه‌ی به‌دبه‌خت تۆ زۆر ناته‌وا و بێ كاره‌ی هو خه‌یاڵت خاوه.
* قوربانی ئه‌بێت عه‌یبی پێوه نه‌بێت و له‌رێی دڵداریدا پێشمه‌رگه‌یه‌كی په‌سه‌ندكراوبێت.
* تۆ به به‌ردی شاخ و هه‌ردی ده‌رد قاچه‌كانت شكاون، وه چاوت له به‌ر مه‌ینه‌ت كوێر بووه و له‌ڕو لاوازی و ره‌نگت زه‌رده، ئیتر چۆن بۆ قوربانی ده‌س ئه‌ده‌یت؟
* له ڕووی بێ ئه‌قڵییه‌وه ئه‌م خه‌یاڵه‌ت كردووه، كه‌ی تۆ لایه‌قی ئه‌وه‌یت پایه‌ی قوربانیت بدرێتێ.
لێكدانه‌وه‌ی دكتۆر موفتیزاده‌ش به‌م شێوازه‌ی لای خواره‌وه‌یه:
مه‌وله‌وی ئه‌م پارچه‌یه‌ی له جه‌ژنی قورباندا وتووه، پاش ئه‌وه، كه به‌زم و ئاهه‌نگ و چادیی و خۆشی و خه‌ڵكی له جه‌ژنه‌دا هه‌ڵئه‌دا و، پله زیقانی دڵبراوان به چاوپێكه‌وتنی دڵبه‌رانی خۆیان، به چه‌شنێكی بێوێنه و بێ هاوماڵ، ده‌رئه‌خا، ئه‌نجا ڕووی دڵی ئه‌كاته ئازیزی و ئه‌ڵێ: ئازیز! له‌م ڕۆژه خۆشه‌دا، هه‌ركه‌سێكی دڵ سووتاو له باتی چه‌ژنانه، گیانی به هه‌ردوو ده‌ست پێشكه‌شی ئازیزی ئه‌كا و، خۆی به ده‌وریا ئه‌گێڕێ و خۆی ئه‌كاته گۆشتی قوربانیی، با وه‌كو ئه‌وه‌نده ئازاری دووری تۆم دیوه، له‌ڕ و لاواز بووم و، سه‌رتاپا به نێشی بێ میهری تۆ بووه به برین و ززخاوی لێ دێ و، ده‌ست و پێم له كۆساری سه‌ختی ده‌ردی دڵداریدا، ورد و خاش بووه به یه‌كا و، له‌به‌ر گریان و زاریی، سۆماییم نه‌ماوه، لێڵاوی ی به‌سه‌ر چاوانما هاتووه و، مه‌ینه‌تی په‌ژاره‌ی تۆ، وای لێكردووم به ئه‌سته‌م گیانێكم تێدا ماوه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه له‌م ژیانه تاڵه ڕزگارببم، كۆتایی مه‌كه و به‌زه‌ییت بێ پێما و بمكه قۆچی قوربانی خرت!
ئه‌نجا دوایی به دڵێكی پڕ له داخ و سینهیێكی پڕ له سۆزه‌وه به خۆی ئه‌ڵێ : نه‌خه‌یر! ئه‌مه خه‌یاڵێكی خاو و ئاره‌زووێكی نه‌كراوه، كه تۆ ئه‌یكه‌ی، چونكه گۆشتی قوربانی، ئه‌بێ هیچ كه‌تن و عه‌یبێكی تێدا نه‌بێ، تۆ به‌م هه‌مووه كه‌تن و ناته‌واوییه‌وه چۆن ئه‌توانی خۆت بۆ گۆشتی قوربانی ئازیز دابنێی؟!
سه‌رچاوه:
*(دیوانی مه‌وله‌وی- دكتۆر محه‌مه‌د صدیقی موفتیزاده كۆكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه و لێكدانه‌وه و وه‌رگێڕانی بۆ كردووه و محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی ئاماده‌ی كردووه و پێیداچووه‌ته‌وه -به‌رگی دووه‌م—پارچه‌ی 47- 2017).
* (دیوانی مه‌وله‌وی- مه‌لاعبدالكریمی مدرس – چاپی یه‌كه‌م- لاپه‌ڕه 348- 1961).
تێبینی: ده‌رگای دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌موو بابه‌ته‌كانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ی (حه‌زره‌تی مه‌وله‌وی) بۆ هه‌مووان واڵایه به مه‌رجێك ئاماژه به په‌ڕه‌ی (mawlawi.krd) بكرێت.