جه‌ژن رۆژێكی نوێیه له مانگی شه‌ووال به‌ڵام پێی ده‌ڵێن جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان، حه‌زره‌تی مه‌وله‌وی به‌هه‌ستێكی ناسك و كه‌موێنه باس له‌م بابه‌ته ده‌كات، كه له ڕاستیدا ئه‌م هۆنراوه‌یه نه‌ك هه‌ر بۆ جه‌ژن و بێ وه‌فایی ئازیز به‌ڵكوو بۆ زۆرینه‌ی كایه‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌مان سودی لێ ده‌بینین جا بواری كار و سیاسه‌ت بێت یان هه‌ربوارێكی دیكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت ئه‌م هۆنراوه‌ی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌بێت كه ده‌فه‌موێت:
(ڕه‌مـــه‌زان) طلووع صـوبح شـادیـشـهن
(شــهووال) شـامی شـووم نـا مرادیشــــهن
دهردینه شـهووال، ئـای زام سـهخـتـه وێــم
طـاڵه شـووم شـهووال، ئـای بـه‌د بهختـه وێـم
غوڕڕه، غوڕڕه‌ی ئه‌و، صهفـاش په‌ی غهیرێ
ئــازیز قیـبـلــهی مـن، وهفــاش پـه‌ی غـهیـرێ
ئـاخ! مـن و شه‌ووال هـه‌ردوو، هـامفـهردین
هـه‌ردوو، گـرفتـار ئـێـش یـهك دهردریـن
وهسـهر پـهنجـهی سـۆز بـاوهره ئـه‌و لـه‌رز
های! موغهننی تار، حـهنجهرهی وه‌ش ته‌رز
مــن ئـــاســـا یــادكـهر جـهرگــه ویــهرده
یـــــــــاران مـــهحــرووم ده‌رد دڵ وه‌رده
وهو لــهرزهی دڵــســۆز، وهوجگــهرهوه
مــهضـمـوون ئــه‌وان تــهكرار كــهرهوه:
(غوڕڕه‌ی ئه‌و قیبله‌ی من وه یه‌ك تاره‌ن
وه نــام ئــێــمــه و كــام ئــهغــیـــــارهن)
مه‌وله‌وی ناسی گه‌وره‌ی كورد دكتۆر محه‌مه‌د صدیقی موفتیزاده له لێكدانه‌وه‌ی دیوانی مهولهوییهكهی خۆیدا به‌م شێوازه لێكی داوه‌ته‌وه:
وادیاره كه مه‌عدووم له شه‌وی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا، كه ئه‌كاته رۆژی سه‌ره‌تای مانگی شه‌ووال، هه‌واڵی پێگه‌یشتووه، كه ئازیزی مه‌یلی به كه‌سێ تر داوه و، دڵبراوی سۆتاو و له مێژی خۆی له بیر بردۆته‌وه.
له ڕاسته‌قینه‌دا، ئازیز دڵبه‌ری مه‌وله‌وی بووه. به‌ڵام ئێستا به ناوی دڵبراوێكی تره‌وه، ئه‌ناسرێ و،مه‌یل و مهوبهتی بۆ كه‌سێكی تره، ئیمجا ئه‌ڵێ:
مانگی ره‌مه‌زان، به‌یانی سبه‌ینێ خۆشی و شادیی ئه‌كا، وه مانگی شه‌ووال شه‌وی به‌دبه‌ختی و نامرادییهتی، شه‌ووال ده‌رده‌دار و من برین سه‌ختم، ئه‌و تاڵه‌ڕه‌ش و من به‌دبه‌ختم، چونكه سبه‌ینێ كه رۆژی سه‌ره‌تای مانگی شه‌وواله، شادی و خۆشی بۆ ماگی ره‌مه‌زان ئه‌بێ، هه‌روه‌ها ئازیز كه دڵبه‌ری منه و مه‌یل و مهوبهتی بۆ یه‌كێ تره.
كه وا بوو من و مانگی شه‌ووال هه‌ردوو هاوده‌ردین و ، هه‌ردوكمان گیرۆده‌ی ئێشی یه‌ك ده‌ردین،
له پاشان له بوێژ و سازنده (مغنی و مطرب) ئه‌پاڕێته‌وه، ئه‌ڵێ: به‌سه‌ر په‌نجه‌ی پڕسۆز (تار) بلهرزێنهوه و، به نه‌وای خۆش و دڵڕفێن، صهدایێ هه‌ڵبێنه، تۆش وه‌كو من یادێ له‌و یار و دۆستانه بكه، كه جگه له ده‌ردی دڵ خواردن و بێ به‌شی، خۆشی و شادییێكیان له دڵبه‌ر نه‌دیوه، به‌دڵێكی خه‌مگین و جگه‌ری خوێنینه‌وه، وته‌ی ئه‌وان دووباره بكه‌وه، (ڕۆژی سه‌رتای شه‌ووال و ئازیزی من، وه‌كو یه‌كن، چونكه ئه‌وان به‌ناوی ئێمه‌وه ئه‌ناسرێن و مه‌یل و مه‌وبه‌ت و خۆشییان بۆ یه‌كێ تره)
سه‌رچاوه (دیوانی مه‌وله‌وی- دكتۆر محه‌مه‌د صدیقی موفتیزاده كۆكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه و لێكدانه‌وه و وه‌رگێڕانی بۆ كردووه و محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی ئاماده‌ی كردووه و پێیداچووه‌ته‌وه -به‌رگی دووه‌م—پارچه‌ی 22- 2017).