یەکەمین میهرەجانی مەولەوی

ده‌زگای ڕۆشنبیری و بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردی له‌ ڕۆژانی 24-25/8/1988 دا له‌ سلێمانی ڕێكی خست.

   مه‌وله‌وی ، به‌و بوزورگی یه‌وه‌ تا ئه‌م میهره‌جانه‌ (1988) بیره‌وه‌ری یه‌كی جه‌ماوه‌ریی بۆ نه‌كراوه‌ و كۆڕ و میهره‌جانی بۆ سازنه‌كراوه‌، تاوه‌كو له‌م دوایی یه‌دا ده‌زگای ڕۆشنبیری  و بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردی هه‌ستی به‌م كه‌لێنه‌كرد و دوو لیژنه‌ی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی و هێنانه‌دیی ئه‌م ئاواته‌ پێكهێنا . لیژنه‌ی یه‌كه‌م له‌ یه‌غدا بوو به‌ سه‌رۆكایه‌تیی مامۆستا مصلح مصطفی جه‌لالی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگا و ئه‌ندامه‌تیی مامۆستایان مصطفی نه‌ریمان و عبدالرزاق بیمار. لیژنه‌كه‌ بانگه‌وازێكی له‌ ڕۆژنامه‌ی (هاوكاری) دا بڵاوكرده‌وه‌ و چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی  گه‌یشته‌ ده‌ست و به‌ چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌و باس و لێكۆڵینه‌وانه‌ دا كه‌ شیاوی بڵاوكردنه‌وه‌ن. لیژنه‌ی دووه‌میش له‌م زاتانه‌ پێكهات له‌ سوله‌یمانی: 

د.عزالدین مصطفی رسول

 مصطفی نه‌ریمان

 مصطفی صالح كریم

 فریا جاف 

ئازاد محمود 

ئه‌م لیژنه‌یه‌ بڕیاری چۆنیه‌تی به‌رپاكردنی ئه‌و میهره‌جانه‌ی داو به‌رنامه‌ی بۆ دانا و سه‌رپه‌رشتیی میهره‌جانه‌كه‌ی كرد و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌ مانگی ئابی 1988 دا چه‌ند جار كۆبوه‌وه‌ و ، میهره‌جانه‌كه‌ له‌ ڕۆژانی 24-25/8/1988 دا له‌ هۆڵی ڕۆشنبیریی جه‌ماوه‌ر له‌ سوله‌یمانی به‌ پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی بۆی دانرابوو ڕێكخرا.

دەتوانن لێرەوە کۆی هەموو ئەو بابەتانەی کە پێشکەشکراوە ببینن

میهره‌جانی مه‌وله‌وی 1988

ڕۆژی یەکەم

ڕۆژی دووەم

مه‌وله‌وی و هه‌ڵسوكه‌وتی له‌ ده‌وروبه‌ردا
شاعیرێتیی مه‌وله‌وی
مه‌وله‌وی به‌رهه‌می و شتێك ده‌رباره‌ی سروشت
تاوێك له‌گه‌ڵ ستایش و خه‌لسه‌كانی مه‌وله‌ویدا
تاوێك له‌گه‌ڵ ستایش و خه‌لسه‌كانی مه‌وله‌ویدا
بۆ مه‌ولای شاعیران مه‌وله‌وی
هه‌ندێ له‌ سه‌رگوزه‌شته‌ خۆشه‌كانی مه‌وله‌وی
یادكردنه‌وه‌ی میری شاعیران مه‌وله‌وی
باسكه‌مه‌له‌یه‌ك له‌نێو زه‌ریای شیعری مه‌وله‌ویدا
گه‌شتێك به‌ ژیان و شیعری مه‌وله‌ویدا
صۆفیگه‌ریی مه‌وله‌وی​
مه‌وله‌وی و عه‌قیده‌كانی
گه‌شتێك به‌ ئاسۆی خه‌یاڵی مه‌وله‌ویدا
وتاری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌زگای ڕۆشنبیری و بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردی مامۆستا مصلح مصطفی الجلالی
مه‌وله‌وی و هه‌ڵسوكه‌وتی له‌ ده‌وروبه‌ردا
میهره‌جانی مه‌وله‌وی 1988