میهرەجانی مەولەوی

   وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری  هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری ڕۆشنبیری شێخ محه‌مه‌د شاكه‌لی له‌ ساڵی2000 میهره‌جانی مه‌وله‌وی ڕێكخرا.

 و له‌م میهره‌جانه‌دا و له‌ میانی وتارێكدا   د. عیزه‌دین مستیفا ڕه‌سووڵ فه‌رموی:

  له‌ خۆوه‌ نه‌هاتووه‌ كه‌له‌ زووه‌وه‌ گه‌وره‌ترین و نوێترین شه‌قامی سلێمانی (بۆ كاتی خۆی) به‌ناوی مه‌وله‌وی یه‌وه‌ ناونراوه‌.

   له‌ خۆوه‌ نه‌هاتووه‌، كه‌ ساڵی 1988 له‌ ژێر باڵی تاریكی فاشیزمدا كۆمه‌ڵی ڕووناكبیری كورد دڕیان به‌ تاریكی داوه‌ و له‌ سلێمانیدا میهره‌جانیان بۆ مه‌وله‌وی گێڕاوه‌ و كۆمه‌ڵێ لێكۆڵینه‌وه‌ی باش له‌ باره‌ی مه‌وله‌وی یه‌وه‌ نووسرا.

  له‌ سنه‌ په‌یكه‌ری مه‌وله‌وی به‌رزبۆته‌وه‌، لێره‌دا لیژنه‌ی میهره‌جان به‌ سه‌رۆكیی وه‌زیری ڕۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان (كاك محه‌مه‌د شاكه‌لی) پێك هات، گۆڕ و گومه‌زی مه‌وله‌وی له‌ (سه‌رشاته‌ ) بوو به‌ ڕووناكی بۆ ناوچه‌ی تاوگۆزی و ئه‌م لێكۆڵینه‌وانه‌ش به‌شێكی تازه‌ن له‌و میهره‌جانه‌، نموونه‌ی ده‌ست له‌ مل كردنی ڕووناكبیرانی كوردن كه‌ پێشتر چرای دڵی سه‌ید تاهیری هاشمی له‌ كرماشان و سنه‌ دڵی ڕوونكردنه‌وه‌ و برایی پته‌وكردن و وا له‌ سایه‌ی مه‌وله‌وی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا به‌ری بیریان ده‌به‌خشن و خۆ بۆ هه‌ورامانناسی سنه‌ش ئاماده‌ ده‌كه‌ن.

   ئه‌مه‌ دوا كار نییه‌ له‌ باره‌ی مه‌وله‌وییه‌وه‌ چونكه‌ زۆرمان ماوه‌ له‌ هه‌موو زه‌ریای مه‌وله‌ویدا مه‌له‌ بكه‌ین.

میهره‌جانی مه‌وله‌وی 2000
زوبده‌ی عه‌قیده‌

ناونیشانی بابه‌ته‌كانی ئه‌م میهره‌جانه‌ :


Warning: Attempt to read property "post_name" on null in /home/mawlawio/public_html/wp-content/plugins/3d-flipbook-dflip-lite/inc/shortcode.php on line 311
پێشه‌كیه‌كی د.عیزه‌ددین مسته‌فا
مه‌وله‌وی : ژیان و به‌رهه‌می
دوو وشه‌ی تر بۆ مه‌وله‌وی
بۆ میهره‌جانی شاعیری گه‌وره‌مان مه‌وله‌وی له‌ سلێمانی
ده‌رگایه‌ك بۆ تێگه‌یشتن له‌ هۆنراوه‌كانی مه‌وله‌وی
هێماسازی له‌ناو شیعره‌كانی مه‌وله‌ویدا
چه‌ند لایه‌نێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ ژیان و شیعره‌كانی مه‌وله‌وی تاوگۆزیدا
حه‌كیم مه‌وله‌وی كورد
بۆ میهره‌جانی مه‌وله‌وی
Open Book
ساتێ له‌گه‌ڵ مه‌وله‌یدا
چه‌ند وێنه‌یه‌كی گه‌شته‌وه‌رزی ناخی مه‌وله‌وی
میهره‌جانی مه‌وله‌وی 2000
زوبده‌ی عه‌قیده‌