دیوانی مه‌عدووم (مه‌وله‌ویی كورد)
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه له سه‌ر ده‌ستنووسی دیوانی مه‌وله‌وی، له لایه‌ن مه‌هدی سه‌نه‌نده‌جی (هه‌وار)ەوه ئاماده كراوه و له دووتوێی كتێبێكی (428) لاپه‌ڕه‌ییدا له ساڵی 2013دا به‌چاپ گه‌یه‌نراوه. ناوه‌رۆكی كتێب: لێكۆڵه‌ر دوای پێشه‌كی، باس له‌و ده‌ستنووسانه ده‌كات كه سوودی لێ وه‌رگرتوون له ئاماده‌كردن و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م دیوانه‌دا، پاشان باس له‌و گرفتانه ده‌كات كه ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه له ئاماده‌كردنیدا، هه‌روه‌ها […]
محمد صالح ابراهیمیڕشتهی زومڕووت
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه له سه‌ر هه‌ندێک بابه‌ت و سه‌رگوزه‌شته‌ی مه‌وله‌وی، له لایه‌ن سۆران شێخ عه‌لییه‌وه ئاماده كراوه و له دووتوێی كتێبێكی (154) لاپهڕەییدا به‌چاپ گه‌یه‌نراوه. ناوه‌رۆكی كتێب: ئاماده‌كاری ئه‌م كتێبه ژماره‌یه‌ک بابه‌تی جۆراوجۆری له سه‌ر ژیان و مردن و په‌یوه‌ندییه كه‌سی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی مه‌وله‌وی باس كردووه، هه‌روه‌ها چه‌ندین هه‌ڵوێستی مه‌وله‌ویی له وێستگە جیاوازەکانی ژیاندا و سه‌رگوزشته […]
سۆران شێخ عهلیدهقنامه – به‌یت و هۆنراوه كوردییه‌كان (به‌رگی یه‌كه‌م)
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه له سه‌ر ده‌ق و ده‌ستنووسه‌كان، له لایه‌ن محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغییه‌وه ئاماده كراوه و له دووتوێی كتێبێكی (368) لاپهڕەییدا به‌چاپ گه‌یه‌نراوه. ناوه‌رۆكی كتێب: نووسه‌ر ژماره‌یه‌ک ده‌ستنووسی هه‌ندێک له نووسه‌ران و زانایانی له‌م كتێبه‌دا كۆ كردووه‌ته‌وه، هه‌وڵی ساغكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی داون. تایبه‌ت به مه‌وله‌وی، له ژێر ناونیشانی “عه‌قیده‌ی مه‌وله‌وی به په‌خشانی كوردی”؛ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌و ده‌ستنووسانه‌ی […]
محه‌مه‌د عه‌لی قهرهداغیخۆشخوانی گوزاره‌كاری، ڕەوانكاری، جوانكاری
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌ده‌بییه له سه‌ر ئه‌ده‌ب و ڕه‌وانبێژی له زمانی كوردیدا، له لایه‌ن عه‌لائه‌دینی سهجادییهوه نووسراوه و له دووتوێی كتێبێكی (177) لاپهڕەییدا به‌چاپ گه‌یه‌نراوه. ناوه‌رۆكی كتێب: نووسه‌ر ڕەوانبێژی و بابه‌ته‌كانی له‌م كتێبه‌دا خستووه‌ته به‌ر لێكۆڵینه‌وه و له ڕێگه‌ی نموونه‌ی شیعرییه‌وه هونه‌ره‌كانی ڕەوانبێژی ڕوون ده‌كاته‌وه. تایبه‌ت به مه‌وله‌وییش، چه‌ند به‌یته‌شیعرێكی هێناوه وه‌ک نموونه‌ی شيعري “وه‌ک یه‌ک” له […]
عەلائەدین سەجادیمێژووی ناودارانی كورد (عارفان، زانایان، وێژه‌وانان، شاعیران) (به‌رگی دووه‌م)
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی و ئه‌ده‌بییه له سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر له شاعیران و ناوداران و زانایان و عارفانی كورد، له لایه‌ن بابه شێخی مه‌ردۆخ ڕۆحانییەوە نووسراوه و له دووتوێی كتێبێكی (591) لاپهڕەییدا چاپ كراوه. ناوه‌رۆكی كتێب: نووسه‌ر بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی كه له‌م كتێبه‌دا لێكۆڵینه‌وه‌ی لە سەر كردوون؛ كورته‌یه‌ک له ژیان و به‌رهه‌مه‌كانیانی خستووه‌ته ڕوو، تایبه‌ت به […]
بابه‌شێخی مه‌ردۆخ ڕۆحانیدیاردهی غه‌م له شیعری حه‌سیب قه‌ره‌داغیدا
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه له سه‌ر بابه‌تی غه‌م له لای حه‌سیب قه‌ره‌داغی، له لایه‌ن د. تانیا ئه‌سعه‌د حه‌مه‌ساڵحه‌وه نووسراوه و له دووتوێی كتێبێكی (326) لاپهڕەییدا به‌چاپ گه‌یه‌نراوه. ناوه‌رۆكی كتێب: نووسه‌ر له سه‌ره‌تادا كورته‌یه‌ک له سه‌ر ژیانی حه‌سیب قه‌ره‌داغی ده‌خاته ڕوو، پاشان تیشک ده‌خاته سه‌ر چه‌مكی غه‌م له زمان و شیعری كوردیدا و جۆره‌كانی غه‌م و دیارده‌كانی لای […]
د. تانیا ئه‌سعه‌د محه‌مه‌د ساڵحڕەنگاڵه (لێتوێژینه‌وه‌یی، تیۆریكی ڕه‌خنه‌ڤانی و ڕوانگه‌ی ئه‌ده‌بی و…)
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه، له لایه‌ن عادڵ محه‌مه‌د پووره‌وه نووسراوه و له دووتوێی كتێبێكی (200) لاپهڕەییدا چاپ كراوه. ناوه‌رۆكی كتێب: نووسه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی ئه‌ده‌بیی خستووه‌ته ژێر لێكۆڵینه‌وەوە، یه‌كێک له‌و بابه‌تانه تایبه‌ته به مه‌وله‌وی به ناونیشانی “مه‌وله‌وی وێنای ڕۆحێكی جیهانی، ئاگایی و خودئاگایی”، كه تێیدا به‌راوردێک ده‌كات له نێوان بیرۆكه‌ی دیالیكتیكی فه‌لسه‌فیی هیگڵ، و ئسلوب و شێوازی شیعری […]
عادڵ محه‌مه‌د پوورپهیامی هه‌ورامان (مێژوو، جوگرافیا، زمان، دین)
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه له سه‌ر هه‌ورامان به هه‌ردوو زاری كرمانجیی ناوه‌ڕاست و شێوه‌زاری هه‌ورامی (گۆران)، له لایه‌ن هادی به‌همه‌نییه‌وه نووسراوه و له دووتوێی كتێبێكی (450) لاپهڕەییدا چاپ كراوه. ناوه‌رۆكی كتێب: نووسه‌ر چه‌ندین بابه‌تی له سه‌ر مێژوو و جوگرافیا و زمان و ئایینی ناوچه‌ی هه‌ورامان باس كردووه و له نێویاندا باسی شاعیران و ناودارانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌شی هێناوه كه […]
هادی بههمهنیبههاری ڕەوانبێژی (واتاناسی، ڕوونبێژی، جوانكاری)
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه له سه‌ر ڕەوانبێژی و بابه‌ته‌كانی، له لایه‌ن موحسین ئه‌حمه‌د مستەفا گه‌ردییه‌وه نووسراوه و له دووتوێی كتێبێكی (404) لاپهڕەییدا له ساڵی 2013دا به‌چاپ گه‌یه‌نراوه. ناوه‌رۆكی كتێب: نووسه‌ر پاش پێشه‌كی؛ چه‌مكی ڕەوانبێژی و سووده‌كانی ڕوون كردووەته‌وه، پاشان هه‌رسێ بابه‌ته‌كه‌ی ڕەوانبێژی (واتاناسی، ڕوونبێژی، جوانكاری) و به‌شه‌كانی به نموونه‌ی شیعری شاعیرانی كورد ڕاڤە كردووه. سه‌باره‌ت به مه‌وله‌وی، […]
موحسین ئه‌حمه‌د مستەفا گهردیئهركی شیعر له ئه‌ده‌بی كوردیدا (ساڵانی 1920-1958)
توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه، نه‌سرین ڕه‌ئووف ئیسماعیل وه‌ک ماسته‌رنامه له ئه‌ده‌بی كوردیدا له زانكۆی كۆیه له ساڵی 2007دا پێشكه‌شی كردووه و له ساڵی 2010دا له دووتوێی كتێبێكی (208) لاپهڕەییدا به‌چاپ گه‌یه‌نراوه. ناوه‌رۆكی توێژینه‌وه: توێژەر سه‌ره‌تا باس له ڕۆڵی ئه‌ده‌بی گه‌لانی تر ده‌كات له سه‌ر ئه‌ده‌بی كوردی، پاشان ئه‌ركی ئه‌ده‌بی كوردی له پێش ساڵی 1920دا ڕوون ده‌كاته‌وه كه […]
نه‌سرین ڕه‌ئووف ئیسماعیل