فوائِد الفوائِح
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه له سه‌ر شه‌رح و ڕاڤه‌ی كتێبی فه‌وائیحی مه‌وله‌وی كه له لایه‌ن مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریسه‌وه دانراوه و له دوو توێی كتیبێكی (411) لاپه‌ڕه‌ییدا له ساڵی (1995ز) به چاپ گه‌یه‌ندراوه. ناوه‌ڕۆكی كتیب: بریتیه له شه‌رح و ڕاڤه‌ی كتێبی فه‌وائیحی مه‌وله‌وی كه به هۆنراوه بابه‌ته‌كانی عه‌قیده‌ی تێدا هۆنیوه‌ته‌وه. نوسه‌ر دوای هێنانی به‌یته شیعره‌كان، وشه‌و زاراوه ناڕوونه‌كان […]
مەلا عبدالكریمی مدرسالوسٌيلة في الشرح الفضيلة
لێكۆڵینه‌وه و لێكدانه‌وه‌یه‌كی زانستییه بۆ كتێبی “الفضيلة”ی مه‌وله‌وی، له لایه‌ن مامۆستا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیسه‌وه به عه‌ره‌بی نووسراوه و له دووتوێی كتێبێكی (832) لاپهڕەییدا به‌چاپ گه‌یه‌نراوه. ناوه‌رۆكی كتێب: بریتییه له ڕاڤه و لێكۆڵینه‌وه‌ی دوو هه‌زار و سی و یه‌ک به‌یت كه مه‌وله‌وی له بواری زانستی كه‌لامدا له كتێبی «فه‌زیله»دا هۆنیویەتیەوە، نووسه‌ر “م. عبدولكه‌ریمی موده‌ڕیس” به‌یته‌كانی به‌سه‌ر بابه‌ته […]
مەلا عبدالكریمی مدرسزوبدەی عەقیدە
ئه‌م كتێبه دانراوی زانا و عاریف و شاعیری گه‌وره‌ی كورد سه‌ید عه‌بدوڕه‌حیمی مه‌عدوومی ناسراو به مه‌وله‌وییه و له ئاماده‌كردن و هێنانه سه‌ر ڕێنووسی كوردیی نوێ لەلایەن حه‌مه ساڵح حاجی مه‌لا محه‌مه‌دی گه‌ڵاڵه. به‌ڕێوه‌به‌رێتیی گشتیی چاپ و بڵاوكردنه‌وه له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ئه‌م كتێبه‌ی له‌سه‌ر بودجه‌ی گۆڤاری هه‌زارمێرد چاپ كردووه و له ڕۆژانی میهره‌جانی مه‌وله‌ویی ساڵی 2000 […]
حەمە ساڵح حاجی مەلا موحەممەدی گەڵاڵەعقیدەی مرضیە
ئه‌م كتێبه یه‌كێكه له شاكاره دانراوه‌كانی زانا و شاعیر و عاریفی كورد سه‌ید عه‌بدوڕه‌حیمی مه‌عدوومی ناسراو به مه‌وله‌وی، ساڵی 1974 له‌لایه‌ن مامۆستای پایه‌به‌رز مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس شه‌رح و لێكدانه‌وه‌ی بۆ كراوه، به‌ڵام له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك له كاتی خۆیدا چاپ نه‌كراوه. دوای چه‌ند ساڵێك، مامۆستا فاتیح عه‌بدولكه‌یم موده‌ڕیس پاش پێداچوونه‌وه و داڕشتنه‌وه و نووسینی پێشه‌كی و […]
مەلا عبدالكریمی مدرسهەڵبژاردەیەك لە “عەقیدە مەرضیەی” مەولەوی
ئه‌م كتێبه له كۆكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه عه‌لی شێخ عومه‌ر قه‌رەداغییه كه به “عه‌لی شێخ عومه‌ر قه‌ره‌داغی”ش ناسراوه، له ساڵی 1985 (1404ك) و له دووتوێی (162) لاپه‌ڕه‌دا له‌چاپ دراوه. كورته‌یه‌ك له ژیانی مه‌وله‌وی و هۆكاری له‌چاپدانی ئه‌م كتێبه، باسكردنی زانیاریی كه‌لام (علم الكلام) و سه‌ره‌تای دروستبوون و گرنگیی ئه‌م زانسته له ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا، دواتر […]
بابە علی شێخ عمر قەرەداغیعهقیدهی مه‌وله‌وی
عه‌قیده‌ی مه‌وله‌وی دانراوی سه‌یید عه‌بدول ره‌حیمی مه‌وله‌وییه و ئاماده‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی ساڵی 1977 له به‌غدا به شێوه‌ی نامیلكه چاپكراوه . ئه‌م نامیلكه (110) شیعر له خۆده‌گرێت ، نه له سه‌ره‌تا و نه له كۆتاییهكهیهوه دانه‌ر ناوی خۆی نه‌بردووه، به‌ڵام نوسه‌ری ده‌ستنوسه‌كه له كۆتاییدا نووسیویه‌تی : ((ته‌واو بۆ له‌سه‌ر ده‌ستی فه‌تحوڵڵای گوناهكارا ئه‌م […]
محەمەد عەلی قەرەداغی