دیوانی مەولەوی سەید عەبدولڕەحیم مەعدووم لەلایەن مامۆستا محەمەد ئەمین ئەردەڵانی ەوە کراوە بە سۆرانی(بەرگی یەکەم و دووەم)
ئه‌مینی ئه‌رده‌ڵانی (1919-2006) دیوانی مه‌وله‌ویی له شێوه‌زاری هه‌ورامییه‌وه گواستووەتەوە بۆ کوردیی ناوەندی و ساڵی 1991 و له دووتوێی (452) لاپه‌ڕه‌دا به‌رگی یه‌كه‌می بڵاو كردووەتەوە. پاشان گۆران عه‌باس به هاوكاریی ئامانج محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌رده‌ڵانی، ساڵی 2008 دوای پێداچوونه‌وه و ده‌ستكاریكردنی به‌رگی یه‌كه‌م، هه‌روه‌ها به‌رگی دووه‌می بڵاونه‌كراوه‌ی یه‌ك خسته‌وه و به یه‌ك به‌رگ كه ئه‌م كتێبه‌ی به‌رده‌ستمانه […]
گۆران عەباسدیوانی مەولەوی(بەرگی دووەم)
لە كۆكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه و لێكدانه‌وه و وه‌رگێڕانی دكتۆر محه‌مه‌د سدیقی موفتیزاده و ئاماده‌كردن و پێداچوونه‌وه‌ی مامۆستا محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغییه، له ساڵی 2017 له دووتوێی 508 لاپه‌ڕه‌دا چاپ كراوه. ئه‌م كتێبه دووبه‌رگییه، به‌رگی دووه‌می له پێڕستی ئه‌و بهیتهشیعرانه پێك هاتووه كه هه‌ریه‌كێکیان له دهستنووسهكاندا هه‌ن، پاشان نووسینه‌وه‌ی ئه‌و پارچههۆنراوانهی دیوانی مه‌وله‌وی كه له لایه‌ن […]
د. محەمەد صدیقی موفتیزادەدیوانی مەولەوی(بەرگی یەکەم)
لە كۆكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه و لێكدانه‌وه و وه‌رگێڕانی دكتۆر محه‌مه‌د سدیقی موفتیزاده‌یه و له ئاماده‌كردن و پێداچوونه‌وه‌ی مامۆستا محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغییه، له ساڵی 2017 و له دووتوێی 508 لاپه‌ڕه‌دا چاپ كراوه. ئه‌م كتێبه دووبه‌رگییه، به‌رگی یه‌كه‌می له پێشه‌كییه‌كی نووسه‌ر و پێشه‌كییه‌كی ئاماده‌كار پێك هاتووه، پاشان كورته‌باسێك له باره‌ی ژیانی مه‌وله‌وی و تێڕوانینی شێخ عه‌بدوڵای ناسراو […]
د. محەمەد صدیقی موفتیزادەدیوانی مەولەوی مەلا عەبدوڕەحیمی تاوگۆزی(بەرگی دووەم)
لە كۆكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی مامۆستا محه‌مه‌د عه‌لی قه‌رەداغیی ئه‌ندامی كارای ئه‌كادیمیای كوردییه. به‌رگی دووه‌می له دووتوێی 644 لاپه‌ڕه و له ساڵی 2015دا له‌چاپ دراوه. له‌م كتێبه دووبهرگییهدا، كه به‌رگی دووه‌می تێیدا لێكۆڵینه‌وه له نزیكه‌ی 50 بەیاز و كه‌شكۆڵ و ده‌ستخه‌ت کراوە، هەروەها بڵاوکردنەوەی زیاد له 90 پارچه‌شیعر و چه‌ند په‌خشانێكی مه‌وله‌وی كه یه‌كه‌م جاره له […]
محەمەد عەلی قەرەداغیدیوانی مەولەوی مەلا عەبدوڕەحیمی تاوگۆزی(بەرگی یەکەم)
لە كۆكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی مامۆستا محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغیی ئه‌ندامی كارای ئه‌كادیمیای كوردییە. به‌رگی یه‌كه‌می له دووتوێی 635 لاپه‌ڕه‌دا و له ساڵی 2015دا له‌چاپ دراوه. له‌م كتێبه دووبهرگییهدا، كه به‌رگی یه‌كه‌می تێیدا باس لە هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانی مه‌وله‌وی كراوه له له‌دایكبوونیه‌وه هەتا کۆچی دوایی،، به‌رهه‌مه‌كانی مه‌وله‌وی و ئه‌و كارانه‌ی کە له لایه‌ن نووسه‌ر و لێكۆڵهرهوانهوه بۆ […]
محەمەد عەلی قەرەداغیدیوانی مەولەوی لەسەر بناغەی تێکۆشانی مەلا عەبد ولکەریمی مودەرریس
ئه‌م كتێبه له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن گۆران و محه‌مه‌د حیجازییه‌وه كاری پێداچوونه‌وه و ڕێكوپێككردنی بۆ كراوه، هه‌روه‌ها زیادكردنی كۆمه‌ڵێك شیعری بڵاونه‌كراوه‌ی مه‌وله‌وی. ساڵی 2004 له دووتوێی (760) لاپه‌ڕه‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه دیوانی مه‌وله‌ویی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس وه‌ك بنچینه‌ی كاره‌كانیان سوودی لێ وه‌رگیراوه. ناوه‌رۆكی ئه‌م دیوانه: پێشه‌كییه‌كی ده‌زگای گۆران و ڕوونكردنه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی له‌چاپدانی ئه‌م دیوانه، هه‌روه‌ها […]
حەسەن گۆران و موحەمەد حیجازیشارۆیهك له باخچه‌ی ئه‌ده‌بی مه‌وله‌وی
ئه‌م نامیلكه‌یه له‌لایه‌ن مامۆستا محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغییه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌ویش دوای ده‌ستكه‌وتنی چه‌ند ده‌ستخه‌تێكی تازه له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه شیعری مه‌وله‌وییان تێدا نووسراوه‌ته‌وه. ئه‌م شیعرانه پێشتر له سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌دا باس نه‌كراون. له‌دوای به‌راوردكردن و لێكۆڵینه‌وه‌یان، مامۆستا ساڵی 1978، له دووتوێی (48) لاپه‌ڕه‌دا و به شێوه‌ی نامیلكه‌یه‌ك له ڕێگای گۆڤاری كۆڕی زانیاریی كورده‌وه بڵاوی كردووەته‌وه. پێشه‌كی و […]
محەمەد عەلی قەرەداغیدیوانی مەولەوی پیرەمێرد كردویەتی بە سۆرانی
ئه‌م دیوانه چاپی یه‌كه‌می له‌لایه‌ن پیره‌مێردی شاعیر له ساڵی 1934دا به‌رگی یه‌كه‌م و ساڵی 1940دا به‌رگی دووه‌می بڵاو كرده‌وه. ئه‌م چاپه‌ی كه له‌به‌ر ده‌ستدایه، بۆ جاری دووه‌م له‌لایه‌ن محه‌مه‌د ئه‌مین قادر ناسراو به كاكه‌ی فه‌لاح (1928-1990)، به یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو به‌رگه‌كه له دووتوێی (194) لاپه‌ڕه‌دا و له ساڵی 1968 بڵاو كراوه‌ته‌وه. سه‌ره‌تا پێشه‌كییه‌كی كاكه‌ی فه‌لاح له‌گه‌ڵ […]
پیرەمێردی شاعیردیوانی مەولەوی (بەرگی یەكەم)
ئه‌م دیوانه گواستنەوەی شیعره‌كانی مه‌وله‌ویی مه‌زنه له شێوه‌زاری هه‌ورامییه‌وه بۆ سه‌ر کوردیی ناوەندی هه‌ر به شێوازی شیعر، له‌لایه‌ن مامۆستای ماندوونه‌ناس محه‌مه‌د ئه‌مینی ئه‌رده‌ڵانی (1919-2006) كه ساڵی 1986 له ئاماده‌كردنی بووه‌ته‌وه، به‌ڵام به چه‌ند هۆكارێك چاپكردنی دوا كه‌وتووه بۆ ساڵی 1991 و له دووتوێی (452) لاپه‌ڕه‌دا به‌رگی یه‌كه‌می بڵاو كراوه‌ته‌وه. بریتیه له پێشه‌كییه‌ك و وته‌ی هه‌ندێك […]
محەمەد ئەمینی ئەردەڵانیمەولەوی شای شاعیرانی لاهوت و زانایی و خۆشەویستی کورد لە چەرخی نۆزدەهەم دا
ئه‌م كتێبه لێكۆڵینەوە و لێكدانه‌وه‌ی چه‌ند پارچه‌شیعرێكی مه‌وله‌وییه كه مامۆستا ئه‌بوبه‌كر شێخ جه‌لال ناسراو به ا. ب. هه‌وری (1915-1979)، ساڵی 1972 له دووتوێی (68) لاپه‌ڕه‌دا له‌چاپ دراوه. هه‌ر چه‌نده قه‌باره‌ی ئه‌م كتێبه بچووكه، به‌ڵام یه‌كێكه له سه‌رچاوه ناوازه‌كانی بواری مه‌وله‌ویناسی. باسێك له شیعر و پێگه‌ی شیعر له‌نێو ئه‌ده‌بی گه‌لاندا، كورته‌یه‌ك له ژیانی مه‌وله‌وی، پاشان لێكدانه‌وه […]
أ.ب.هەوری