مه‌وله‌وی له خانه‌قای ته‌وێڵه‌وه ڕوو ده‌كاته پیره‌كه‌ی و ده‌فه‌رموێت:
باڵاخـانهی چـه‌م دیـوانهكهی تـۆ
با نـهنا و وه خاك ئاسانه‌كه‌ی تـۆ
تكهش عاجز كه‌رد خه‌یاڵت تێشـدا
ئـازیز بۆ جـارێ پـا بـنیه پێـشــدا
به‌م مانایه دێت:
باڵه‌خانه‌ی چاوی ئه‌وكه‌سه‌ی شێت بووه بۆت وه‌ك عه‌وداڵ كه‌وتۆته دووت كهسهربانهكهی به خاكی بهركهوشكهنی تۆ گڵه‌بان كراوه، وه‌ك چۆن دڵۆپه دانیشتوانی ژووره‌كانی سه‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه بێزار و ناڕه‌حه‌ت ئه‌كات، ئاوا دڵۆپه‌ی فرمێسكوێنهی هه‌میشه نیشته‌جێی تۆی تیا بێزار و ناڕه‌حه‌ت كردووه.
ده جارێ وه‌ره پێیه‌كی پیا بنێ، به‌ڵكو به‌هاتن و پێ پیانانهت كزربێتهوه و دوایی به گریانی له‌به‌ر ده‌ردی دوریم لێته‌وه بێنی، وه‌ك چۆن بانگوش كه ئه‌چێته سه‌ربان و قوڕی بانه‌كه ئهكوتێتهوه و به‌وه دڵۆپهكهی ڕائه‌گرێ.
باڵه‌خانه‌ی چاوی ئه‌وكه‌سه‌ی شێتی عه‌شقی تۆیه،
كهسهربانهكهی به خۆڵی به‌رده‌رگاكه‌ی تۆ سواغ دراوه،
دڵۆپه، وێنه‌ی تۆی تیا بێزار كردووه
ئازیز! جارێ وه‌ره پێیه‌كی پیا بنێ(بیكوتهرهوه با دڵۆپه نه‌كا).
مه‌وله‌وی ئه‌م دوو به‌یته‌ی كه له چوارچێوه‌ی پارچه شیعرێكی زستانیدایه و دیاره باران و دڵۆپه و بانگێڕانیش تایبه‌تی وه‌رزی زستانن، له دێی (ته‌وێڵه)ی هه‌ورامان بۆ پیری ده‌ستگیری وتووه‌و له‌و ڕۆژانه‌دا له هۆده‌یه‌كی باڵه‌خانه‌یه‌كی خانه‌قای ته‌وێڵه میوان بووه كه به‌سه‌ر چه‌می ته‌وێڵه‌وه دروستكراوه و، دوور نییه له راستیدا باڵهخانهكهیش دڵۆپه‌ی كردبێ و مه‌وله‌ویش به تیرێ دوو نیشانی شكاندبێ و هه‌ردوو واتا دیار و وردهكهشی مه‌به‌ست بووبێ.
له‌كتێبی (مه‌وله‌وی ژیان و به‌رهه‌می -محمدی مهلاكریم -2001)وه‌رگیراوه.