مه‌وله‌وی بۆ بژێوی ژیانی خۆی به‌ گا، جوتی كردووه‌…

مه‌وله‌وی له‌ ته‌ك ئه‌وه‌دا، به‌هۆی پله‌ی باڵای زانستی و ئه‌ده‌بی بێ وێنه‌یه‌وه‌ جێگه‌ی ڕێزی پیاوانی وه‌ك محمد پاشا و محمود پاشای جاف و، بارامبه‌گی مورادی و، عه‌لی ئه‌كبه‌رخانی شه‌ره‌فولمولكی ئه‌رده‌ڵانی و، حه‌بیبولڵا خانی باوه‌جانی و…. كه‌سانی دی بووه‌ و شانازییان به‌وه‌وه‌ كردووه‌، مه‌وله‌وی ڕێگه‌یان بدات خزمه‌تێكی بكه‌ن و نزیكایه‌تییان له‌ مه‌وله‌وی، به‌مایه‌ی پیرۆزی زانیوه‌. به‌ڵام ئه‌م ڕازی نه‌بووه‌ -نه‌ك بۆ خۆی- بۆحوجره‌ و مه‌دره‌سه‌ و فه‌قێ كانیشی شتێ له‌ كه‌سێكیان وه‌ربگرێت.
مامۆستا سید تاهیری هاشمی ئه‌فه‌رموێ: له‌كه‌سی باوه‌ڕپێكراوم بیستووه‌ كه ‌مه‌وله‌وی خۆی به‌ گا، جوتی كردووه‌ و، زه‌وی خۆی تۆوكردووه‌ و، دواییش خۆی دره‌وی كردووه‌ و هێناویه‌تییه‌ ناو و هه‌ربوه‌ ژیانی خۆی و فه‌قێكانی دابینكردووه‌ و، وابووه‌، ئه‌وبه‌ری ڕه‌نجی كورتی هێناوه‌ و به‌شێكی ساڵه‌كه‌ی به‌ به‌ڕوو به‌سه‌ربردووه‌.
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا بووه‌ گه‌وره ‌پیاوان و به‌رپرسانی وه‌ك فه‌رهاد میرزا (معتمد الدوله‌) و كه‌سانی دی خۆیان داوایان لێكردووه‌ بچێته‌ شوێنێكی وه‌ك سنه‌ی پایته‌ختی ئه‌رده‌ڵانی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ و زۆر به‌ ئاسووده‌یی بژی و زانست بڵاوبكاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: (محمه‌ عه‌لی قه‌ره‌داغی – دیوانی مه‌وله‌وی مه‌لا عه‌بدوڕه‌حیمی مه‌وله‌وی تاوگۆزی- به‌رگی یه‌كه‌م 2015)
https://www.facebook.com/mawlawi.org

هەڵبژاردەی بابه‌ت: