ئه‌م كتێبه (دیوانی مه‌وله‌وی) له كۆكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی و وه‌رگێڕانی دوكتۆر محه‌مه‌د صدیقی موفتیزاده یه كه مامۆستا محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی كاری ئاماده‌كردن و پێداچوونه‌وه‌ی بۆكردووه و ساڵی 2017 له دووبه‌رگدا له ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئارا له چاپیدراوه. له‌م كتێبه‌دا نووسه‌ر هۆنراوه‌كانی (مه‌وله‌وی) له دوانزه نوسخه‌ی ده‌ستنووس و دیوانه چاپییهكهی مامۆستا مه‌لا كه‌ریم به‌راورد كردوون.
له وردكردنه‌وه‌ی هۆنراوه‌كاندا له وشه‌گه‌ل و تهركیبگهلێ باس كراوه كه ماناكانیان یا ریشه‌ی ئه‌و وشه‌گه‌له، بۆ هه‌موو كه‌س روون نییه یان تایبه‌تی شێوه‌ی گۆرانین(هه‌ورامی). ئهگهرهۆی وتنی پارچه‌یێك له دیوانه‌كه‌ی مامۆستا مه‌لا كه‌ریم نه‌قڵ كرابێ ، له ژێرنووسدا دیاری كراوه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هۆی وتنی پارچه‌یێك جگه له‌وه‌ی كه مامۆستا مه‌لا كه‌ریم له دیوانه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی له كه‌سێكی باوه‌ڕپێكراو بیسترابێ، له لێكدانه‌وه‌ی پارچه‌كه‌دا نووسراوه. له دوایی هه‌ر به‌رگێكی ئه‌م كتێبه‌دا، دوو پێڕس نووسراوه: یه‌كه‌م پێرهسی مانای وشه‌گه‌ل و تهركیبگهلێ كه مانا كردنیان به پێویس زانراوه. دووه‌م پێرهسی هۆنراوه‌كانی به‌م چه‌شنه كه (صدر) و ( ابتدا)ی هه‌ریه‌كه له هۆنراوه‌كانی هه‌ر پارچه‌یێك به ته‌رتیبی تیپگه‌لی (ئهلف و بێ) له پێڕهسهكهدا له‌گه‌ڵ ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌كاندا نووسراوه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌مه‌یه كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك ته‌نیا هۆنراوهیێك یا نیوه هۆنراوهیێكی مه‌وله‌وی له‌به‌ر بێ، بتوانێ به ئاسانی هۆنراوه‌كه له كتێبه‌كه‌دا بدۆزێته‌وه و بۆی ده‌ركه‌وێ كه له چ پارچهیێكیشدایه. مامۆستا محه‌مه‌د صدیقی موفتیزاده به‌م شێوه‌یه باس له مه‌سیره‌ی ژیانی له‌گه‌ل شیعره‌كانی مه‌وله‌ویدا ده‌كات: ( له سه‌ره‌تای ئاوهزیانمهوه جاروبار گوێم له هۆنراوه‌كانی مه‌وله‌وی ئه‌بوو، جوانی و پاراوی ئه‌و هۆنراوانه كه‌م كه‌م سه‌رنجیان رائهكێشام. له هه‌ر جێگایێك ده‌سنووسێكی كۆن و تازه‌ی شیعریم چاو پێ بكهوتبایێ، ئه‌گه‌ڕام كه هۆنراوه‌كانی مه‌وله‌وی له ناو ئه‌و هۆنراوانه‌دا بدۆزمه‌وه و به سه‌ر و پێ شكاوی بیانخوێنمه‌وه. له‌و ساڵانه‌دا كه‌له ناوچه‌كانی كوردستانی عێراق و ئێران‌دا خه‌ریكی خوێندن بووم، لێ بڕام كه زۆرتری كاتم به لێكۆڵینه‌وه و راستكردنه‌وه‌ی هۆنراوه‌كانی مه‌وله‌وی رابوێرم. له هه‌ر جێگایێك كه له‌گه‌ڵ زانایان و وێژه‌وانانی كورددا كۆ ئه‌بوومه‌وه باسی هۆنراوه‌كانی مه‌وله‌ویم دا ئه‌هێنا تا له شاره‌زایی و لێزانی ئه‌وان سه‌باره‌ت به‌و هۆنراوانه كه‌ڵك وه‌رگرم. له به‌هاری ساڵی 1360 هه‌تاویدا (1981ز) رێكخستن و نووسینی به‌رهه‌می ئه‌و چه‌ن ساڵه تێ كۆشانهم ده‌س پێ كرد و به‌ناوی ((راستكردنه‌وه و له‌سه‌ر نووسینی دیوانی مه‌وله‌وی )) به فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی كوردی پێشكه‌ش ئه‌كه‌م . باوه‌كو ئه‌زانم كه ئه‌م نووسراوه‌یه نیشاندانی دڵۆپێكی بچووكه له ده‌ریای كه‌ماڵاتی مه‌وله‌وی ، به‌ڵام باپیرانمان وتوویانه (دیاریی شوان ئاڵه‌كۆكه).
21/4/2021