باغچه شاعران (زندگینامه و شعر 41 نویسنده کرد)

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه‌ له‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ک له‌ شاعیرانی كورد، له‌ لایه‌ن عەبدولعەزيم ماوه‌تی و عەبدولقادر ساڵحەوه‌ نووسراوه‌، له‌ دووتوێی كتێبێكدا له‌ ساڵی 1970دا لەچاپ دراوه‌. ناوه‌رۆكی كتێب: بریتییه‌ له‌ ژیان و به‌رهه‌می هه‌ندێک له‌ شاعیرانی كۆن و نوێ، له‌ نێو ئه‌و شاعیرانه‌دا باس له‌ زانا و شاعیری گه‌وره‌ی كورد مه‌وله‌وی ده‌كات، تێیدا به‌ كورتی ژیاننامەکەی ده‌خاته‌ […]

عبدالعظیم ماوه‌تی و عبدالقادر صالح

باران سلیمانیه

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه‌ له‌ سه‌ر هه‌ندێک له‌ شاعیرانی كورد، له‌ لایه‌ن محەمەد ساڵح دیلانه‌وه‌ نووسراوه‌ و ئومێد ئاشنا‌ ئاماده‌ی كردووە‌، له‌ دووتوێی كتێبێكدا له‌ ساڵی 1996 لەچاپ دراوه‌. ناوه‌رۆكی كتێب: نووسه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد و قووڵی ئه‌ده‌بیی کردووە بۆ شیعر و به‌رهه‌می هه‌ندێک له‌ شاعیرانی كورد، وه‌ک: (مه‌وله‌وی، سالم، نالی…)، به‌شی دووه‌می تایبه‌ت كردووه‌ به‌ مه‌وله‌وی. سه‌باره‌ت […]

محمد صالح دیلان

آنتولوژی – گزیده ادبی

چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه،‌ له‌ نووسینی كۆمه‌ڵێک نووسه‌ر، له ‌لایه‌ن خه‌بات عارفه‌وه‌ له‌ دووتوێی كتێبێكدا كۆ كراوه‌ته‌وه‌ و ئاماده‌ كراوه‌. له‌ ساڵی 1999دا لەچاپ دراوە. ناوه‌رۆكی كتێب: له‌ پێشه‌كیدا نووسه‌ر ڕوونی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌موو ده‌قێكی ئه‌ده‌بی ده‌بێت به‌ تێكڕایی و به‌بێ پارچه‌پارچه‌كردن و دابڕاندنی شێواز و ناوه‌رۆک له‌ یه‌كتر؛ لێی بکۆڵرێتەوە. له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ سه‌ر ژیانی […]

محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم

نگاهی نو به زندگی و آثار شاعر کرد «پیرمرد» (جلد اول)

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه‌ له‌ سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه‌ شیعرییه‌كانی شاعیری به‌ناوبانگی كورد پیره‌مێرد، له‌ لایه‌ن ئومێد ئاشناوه‌ نووسراوه‌ و له‌ دووتوێی كتێبێكی (450) لاپه‌ڕەییدا له‌ ساڵی 2001دا لە‌چاپ دراوە. ناوه‌رۆكی كتێب: نووسه‌ر شیعر و نامه‌ شیعرییه‌كانی پیره‌مێردی شاعیری به‌ پێی بۆنه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ شاعیران و ناودارانی تری كورددا ڕێك خستووه‌ وهۆكاره‌كانیانی باس كردووه‌  و هه‌ندێك […]

ئومێد ئاشنا

گنجینه علم و فرهنگ

له‌ نووسین و ئاماده‌كردنی محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمیی‌ ناسراو به‌ “شه‌پۆل”ە، ساڵی 1992 له‌ دووتوێی 210 لاپه‌ڕه‌دا چاپ كراوه‌. پێك هاتووه‌ له‌ كۆكراوه‌ی كۆمه‌ڵه‌ بابه‌تێكی ئایینی و نه‌ته‌وایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌ها  باسكردنی هه‌ندێك له‌ شاعیران و كه‌سایه‌تییه‌ ئایینییه‌كان، له‌وانه‌ش مه‌وله‌ویی شاعیر، كه‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ (125-127) له‌ باسی ئیسرا و میعراجدا شیعرێكی سه‌ید عه‌بدوڕه‌حیمی تاوگۆزیی ناسراو به‌ […]

محه‌مه‌د صاڵح ئیبراهیمی (شه‌پۆل)

تصوف مولوی

توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستییه‌، پێشكه‌شی به‌شی زانسته‌ ئیسلامییه‌كانی زانكۆی سلێمانی كراوه‌.‌ لە ئاماده‌كردن و نووسینی فه‌رید حه‌مید عه‌بدولقادره‌، به ‌سه‌رپه‌رشتیی مامۆستا حه‌مید محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌زیز. له‌ دووتوێی 135 لاپه‌ڕه‌ و له‌ ساڵی 2018دا چاپ كراوه‌. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ سه‌ره‌تا باس له‌ ته‌سه‌وف و مێژووی ته‌سه‌وف له‌ ئایینه‌كانی (ئیسلام، مه‌سیحی، جوو ، هیندۆسی) و سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی قوتابخانه‌ و ڕێبازه‌كانی […]

فرید حمید عوالقادر

- مولوی و هنر شعر (یک پژوهش موضوعی)

لە نووسین و لیكۆڵینه‌وه‌ی مامۆستا ئه‌یوب كوێخا ڕۆسته‌مه‌، له‌ ساڵی 2016 و له‌ دووتوێی 454 لاپه‌ڕه‌دا چاپ كراوە‌. سه‌ره‌تای كتێبه‌كه‌ به‌ كورته‌یه‌ك له‌ باره‌ی ژیانی مه‌وله‌وی و به‌رهه‌مه‌ نووسراوه‌كانی و تیره‌ی تاوگۆزی ده‌ست پێ ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌و كارانه‌ی کە له‌ بواری مه‌وله‌ویناسیدا كراون. پاشان دابه‌شكردنی شیعره‌كانی مه‌وله‌وی به‌ سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكدا و له ‌سه‌ر ئه‌و […]

مامۆستا ئه‌یوب كوێخا ڕۆسته‌م

یک دنیا در پهنای متن (یک پژوهش ادبی)

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه،‌ له‌ نووسینی دكتۆر ڕه‌ئووف عوسمانە، له‌ دووتوێی 321 لاپه‌ڕه‌دا و له‌ ساڵی 2015 له‌چاپ دراوه‌. هه‌ڵسه‌نگاندن و توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ بابه‌تێكی ئه‌ده‌بییه‌، كه‌ هه‌ریه‌كێکیان له‌ گۆڤار و ڕۆژنامه‌ و كۆنگره‌ ئه‌ده‌بییه‌كاندا له‌ كات و شوێنی جیاوازدا بڵاو كراونه‌ته‌وه‌، لێره‌دا نووسه‌ر یەکی خستوون. چه‌ند بابه‌تێكیان له‌ باره‌ی مه‌وله‌وییه‌وه‌ن، له‌وانه‌: شاعیرێتیی مه‌وله‌وی له‌ ئاستانه‌ی سۆفیگه‌ریدا، مه‌رجه‌عیاتی […]

د.رەئووف عوسمان

دیوانی مەعدووم (مەولەوی کورد)

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه‌ له‌ سه‌ر ده‌ستنووسی دیوانی مه‌وله‌وی، له‌ لایه‌ن مه‌هدی سه‌نه‌نده‌جی (هه‌وار)ە‌وه‌ ئاماده‌ كراوه‌ و له‌ دووتوێی كتێبێكی (428) لاپه‌ڕه‌ییدا له‌ ساڵی 2013دا به‌چاپ گه‌یه‌نراوه‌. ناوه‌رۆكی كتێب: لێكۆڵه‌ر دوای پێشه‌كی، باس له‌و ده‌ستنووسانه‌ ده‌كات كه‌ سوودی لێ وه‌رگرتوون له‌ ئاماده‌كردن و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م دیوانه‌دا، پاشان باس له‌و گرفتانه‌ ده‌كات كه‌ ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه‌ له‌ ئاماده‌كردنیدا، هه‌روه‌ها […]

مەهدی سەنەندەجی(هەوار)

شریعت عشق (جلد یکم )

لە نووسینی مامۆستا هه‌مایۆن ساحێب كه‌ریمه‌، ساڵی 2013 و له‌ دووتوێی 622 لاپه‌ڕه‌دا چاپ كراوه‌. ناوه‌رۆكی ئه‌م كتێبه‌: ئه‌م كتێبه‌ سێبه‌رگییه‌، ڕاڤه‌ و لێكدانه‌وه‌ی شیعره‌كانی مه‌وله‌وییه‌، به ‌تایبه‌تی زه‌قكردنه‌وه‌ی هونه‌ره‌كانی ڕه‌وانبێژی تێیاندا. “دیوانی مه‌وله‌وی” بە شرۆڤەی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس و كتێبی “مه‌وله‌وی”ی مامۆستا حه‌كیم مه‌لا ساڵح كه‌ چه‌ند شیعرێكی بڵاونه‌كراوه‌ی مه‌وله‌ویی تێدا بڵاو كراونه‌ته‌وه‌، […]

همایۆن صاحب