مولوی كرد و مسأله كلام الهی – مجموعە مقالات (اولین همایش بین المللی ایران و عراق)
توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیيه له سه‌ر بۆچوونه‌كانی مه‌وله‌وی له بواری عه‌قیده و كه‌لامدا، له لایه‌ن د. جەمال ئه‌حمه‌دییه‌وه نووسراوه. له كۆنفڕانسی «اولین همایش بین المللی ایران و عراق» له ساڵی 2014دا پێشكه‌ش كراوه، له شێوه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی (20) لاپه‌ڕه‌ییدا له گۆڤاری «مجموعە مقالات»دا له ساڵی 2015دا بڵاو كراوه‌ته‌وه. ناوه‌رۆكی توێژینه‌وه: توێژه‌ر سه‌ره‌تا باس له زانستی كه‌لام و سه‌رهه‌ڵدانی […]
د. جمال أحمدیعهقیدهی مه‌وله‌وی
توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستییه له سه‌ر عه‌قیده‌ی مه‌وله‌وی، له لایه‌ن محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغییه‌وه نووسراوه و له گۆڤاری ڕۆشنبیری نوێ، ژماره (130) بۆ جاری دووه‌م له‌چاپ دراوه‌ته‌وه. ناوه‌رۆكی توێژینه‌وه: توێژه‌ر پاش باسی هۆكاری دووباره لهچاپدانهوهكهی؛ باسێكی ده‌ستخه‌تی عه‌قیده‌كه ده‌كات، هۆنراوه‌كانی مه‌وله‌وی له سه‌ر شه‌ش پایه‌كه‌ی ئیمان ده‌هێنێت، له كۆتاییشدا فه‌رهه‌نگۆكێكی داناوه بۆ وشه و ده‌سته‌واژه ناڕوونه‌كانی ناو هۆنراوه‌كان.
محه‌مه‌د عه‌لی قهرهداغینامه شیعرییه‌كانی مه‌وله‌وی تاوگۆزی
توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه له سه‌ر هه‌ندێک له نامه‌كانی مه‌وله‌وی كه به شێوازی شیعر و په‌خشان نووسراون، له لایه‌ن حسێن مەحموود عه‌لییه‌وه ئاماده كراوه و له گۆڤاری زانكۆی گه‌رمیان، vol. 5 – ژماره (١) دا بڵاو كراوه‌ته‌وه. ناوه‌رۆكی توێژینه‌وه: توێژەر باسی له چه‌مكی نامه و قۆناغه مێژووییه‌كانی ده‌ركه‌وتنی نووسینی نامه كردووه، هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌كی گشتی باسی له […]
حسێن مەحموود عەلیگهشتێک به جیهانی مه‌وله‌ویدا
توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بیی شیكارییه له سه‌ر سێ پارچه شیعری مه‌وله‌وی، له لایه‌ن ئه‌نوه‌ر قادر محه‌مه‌ده‌وه نووسراوه و له گۆڤاری به‌یان، ژماره (33)، ساڵی 1976 به‌چاپ گه‌یه‌نراوه. ناوه‌رۆكی توێژینه‌وه: توێژه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شیكاریی له سێ پارچه شیعری مه‌وله‌وی كردووه، كه تێیدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر هۆكاری هۆنینه‌وه‌ی هۆنراوه‌كان و مانا و مه‌به‌ستی شاعیر له‌و ده‌ربڕینانه، هه‌روه‌ها لایه‌نه ڕەوانبێژییەکانیانی تێدا […]
ئه‌نوه‌ر قادر محهمهدمەولەوی و نالی وەکوو هێمای دوو شێوازی جیاواز: هەڵسەنگاندنێکی ئەدەبی
توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بیی به‌راوردكارییه له نێوان زاری كرمانجیی ناوه‌ڕاست و شێوه‌زاری گۆران له ئه‌ده‌بی كوردیدا، له لایه‌ن عادڵ محەمەد پوورەوە ئاماده كراوه و له گۆڤاری «پژوهشنامه‌ی أدبیات كردی»، زانكۆی كوردستان، ساڵی شه‌شه‌م، ژماره (1)، به‌هار و هاوینی ساڵی 1399ی هه‌تاوی له‌چاپ دراوە. ناوه‌رۆكی توێژینه‌وە: كارێكی به‌رواردكارییه له نێوان هه‌ردوو شاعیری گه‌وره‌ی كورد مه‌وله‌وی و نالی وه‌ک […]
عادڵ محەمەد پووربررسی کارکرد رنگ در دیوان مولوی کرد
توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییە له سه‌ر ئه‌ركی ڕەنگ له دیوانی مه‌وله‌ویدا، له لایه‌ن «خه‌لیل به‌یگزاده، ئارش ئه‌مین پوور، عه‌تا ئه‌ڵماسی» یه‌وه نووسراوه و له گۆڤاری “پژوهشنامه أدبیات كردی”، ساڵی چواره‌م، ژماره (5)، به‌هار و هاوینی 1397ی هه‌تاویدا بڵاو كراوه‌ته‌وه. ناوه‌رۆكی توێژینه‌وه: توێژەران لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شیكارییان بۆ بابه‌تی ڕەنگ کردووە، كه تێیدا باس له كاریگه‌رییه‌كانی ڕه‌نگ له سه‌ر مرۆڤ […]
خه‌لیل به‌یگزاده، ئارش ئه‌مین پور، عه‌تا ئهڵماسیزانایانی پیر خدری (له بووژاندنه‌وه‌ی مێژووی زانایانی كورد له ڕێگای ده‌ستخه‌ته‌كانیانه‌وه)
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه له سه‌ر ژیانی هه‌ندێک له زانایانی پیر خدری، له لایەن ئه‌حمه‌د حه‌مید گه‌رمكی پیرخدری، ئه‌نوه‌ر كامیل گه‌رمكی پیرخدرییه‌وه نووسراوه و له دووتوێی كتێبێكی (288) لاپهڕەییدا چاپ كراوه. ناوه‌ەۆكی كتێب: بریتییه له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی له سه‌ر ناساندنی هه‌ندێک له زانایانی پیرخدری، كه تێیدا باس له بنه‌چه و ژیانیان كراوه. تایبه‌ت به مه‌وله‌وییش، سه‌ره‌تا كورته‌یه‌ک له […]
ئه‌حمه‌د حه‌مید گه‌رمكی پیرخدری، ئه‌نوه‌ر كامیل گه‌رمكی پیرخدریشنهی ئه‌وین چه‌پكێک شیعری ئه‌وینداری (كۆمه‌ڵێک شاعیر)
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه له سه‌ر شیعری هه‌ندێک له شاعیرانی كورد، له لایه‌ن محه‌مه‌د ئه‌مینه‌وه نووسراوه و له دووتوێی كتێبێكی (136) لاپهڕەییدا به‌چاپ گه‌یه‌نراوه. ناوه‌رۆكی كتێب: بریتییه له كۆمه‌ڵێک شیعری ئه‌وینداریی هه‌ندێک له شاعیران، كه نووسه‌ر كۆی كردوونه‌ته‌وه به‌بێ لێكدانه‌وه. سه‌باره‌ت به مه‌وله‌وی، پارچەشیعرێكی به ناونیشانی “سه‌رسه‌خت” به‌بێ ڕاڤه و لێكدانه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د ئهمینمسائل الإیمان و الإسلام للعلامه عبداللارحیم المولوی – رحمه الله (ت 1300 ه ) فی كتابه الفضيلة ( دراسة عقدية مقارنة )
توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستییه له سه‌ر بابه‌ته‌كانی ئیمان و ئیسلام لای مه‌وله‌وی، له لایه‌ن دوو توێژه‌ره‌وه (صالح عزيز رسول و د. قاسم غفور حسن) ئاماده كراوه و له شێوه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی (33) لاپه‌ڕه‌ییدا له گۆڤاری «مجلة الأدب و الفنون و علوم الإنسانيات و الاجتماع»دا له ژماره (78)ی نیسانی 2022دا بڵاو كراوه‌ته‌وه. ناوه‌رۆكی توێژینه‌وه: توێژه‌ران بۆچوونی مه‌وله‌وی […]
د. قاسم غفور حسن - صالح عزيز رسولتاریخ ادبیان کردی – جلد سوم
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه له سه‌ر مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا، له لایه‌ن مارف خه‌زنه‌داره‌وه نووسراوه و له دووتوێی كتێبێكی (440) لاپهڕەییدا لەچاپ دراوە. ناوه‌رۆكی كتێب: بریتییه له كورته‌باسێک له سه‌ر میرنشینی بابان و لایه‌نه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ڕۆشنبیری و… هتد؛ له‌و سه‌رده‌مه‌دا، پاشان سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی سۆفیزم و كورته‌باسێک له سه‌ر تهریقەتەكانی سۆفیه‌ت […]
د. مارف خه‌زنه‌دار