- شه‌جه‌ره‌ی بنه‌ماڵه‌ی سه‌یده‌كانی باخچه (1269كۆچی-1853زاینی) مه‌وله‌وی مۆری كردووه :
ئه‌م شهجهرهیه له ساڵی (1269كۆچی-1853زاینی) به‌ده‌ستخه‌تی خودی سه‌ید عبدالرحیمی مه‌وله‌وی نووسراوه‌ته‌وه و هه‌رخۆیشی مۆری كردووه و یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی په‌سه‌ندیشی كردووه (وێنه‌ی 003 و وێنه‌ی 004).
ئه‌م شهجهرهیه كه به قه‌باره‌ی (203سم درێژی و 21 سم پانی)ه له‌وسه‌رده‌مه‌دا به شه‌جه‌ره‌ی تایفه‌ی (مهلائی) ناسراوبووه تائێستایش لای بنه‌ماڵه‌ی سه‌یده‌كانی باخچه پارێزراوه و به‌فه‌رمی له لایه‌ن (ماڵپه‌ڕی شاعیری گه‌وره‌ی كورد مه‌وله‌وی به‌دیجیتاڵ كراوه‌و ئهرشیفكراوه) و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شێخ محمد شێخ تایەر باخچه‌یی هاوكاری سه‌ره‌كی بوو بۆ ئه‌رشیفكردنی ئه‌م ده‌ستخه‌ته‌ی سه‌ید عبدالرحیمی تاوگۆزی مه‌وله‌وی.
مامۆستا مه‌لا عبدالكریمی موده‌رریس له (بنه‌ماڵه‌ی زانیاران)دا باسی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه و شهجهرهكهی كردووه ڕونكردنهوهی خۆی له‌سه‌ر كردووه.
هه‌روه‌ها مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی له (بووژاندنه‌وه‌ی مێژوی زانایانی كورد له‌ڕێگه‌ی ده‌ستخه‌ته‌كانیانه‌وه -به‌رگی 9) ئه‌م ده‌ستخه‌ته‌ی ساغكردۆته‌وه و ده‌فه‌رموێت شهجهرهكه له سه‌ید مسته‌فای كوڕی سه‌ید حه‌سه‌نه‌وه ده‌ست پێده‌كات تا سه‌ید مسته‌فای تایجۆزی و پاشان مه‌لا خدری چوارتایی و تاده‌گاته‌وه مه‌لا ئه‌بوبه‌كری موصهنیف و پیر خدری شاهۆ و وه‌ك هه‌موو شهجهرهكانی تر ده ده‌چێته‌وه سه‌ر حه‌زره‌تی عه‌لی و فاتیمه‌ی زه‌هرا.
گرنگی ئه‌م ده‌ستخه‌ته له‌وه‌دایه كه به‌ده‌ستوخه‌تی زانای گه‌وره‌ی كورد سه‌ید عبالرحیمی مه‌وله‌وی نووسراوه‌ته‌وه (41) مۆری په‌سه‌ندكردنی له‌گه‌وره‌زانایانی ئه‌و سه‌رده‌مه پێوه‌یه یه‌كێك له‌وانه كاك ئه‌حمه‌دی شێخه له سلێمانی و پتر له (46) زانای هاوچه‌رخی مه‌وله‌وی هه‌ر له هه‌مان ساڵی (1269) كه تێیدا نوسراوه‌ته‌وه پهسهندیانكردووه.