كه‌شكۆڵی هاشمی 7
جۆری دەست خەت :كه‌شكۆڵ
بە دەستی کێ نوسراوە: –
مێژووی دەستخەت: –
ژمارەی پەڕەکان:187
شیعری مەولەوی لە دەستخەتەکەدا:

172 پارچه‌ شیعری مه‌وله‌وی تێدایه

كورتە باسێك دەربارەی ئەم دەستخەتە

ئه‌م  ده‌ستخه‌ته‌ 187 لاپه‌ڕه‌یه‌. 172 پارچه‌ شیعری مه‌وله‌وی تێدایه‌. هه‌مووی به‌ خه‌ته‌ جوانه‌كه‌ی مامۆستا سه‌یید طاهیره‌. تا لاپه‌ڕه‌ 150 به‌ زۆریی به‌ قه‌ڵه‌می سوور سه‌رو بۆری بۆ پیت و وشه‌كان كردووه‌ و كاری خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌كانی ئاسان كردووه‌.  له‌ گه‌لێ شوێندا به‌ زمانی فارسیی و به‌ قه‌ڵه‌می سوور لێكدانه‌وه‌ی بۆ شوێنگه‌لێ كردووه‌ كه‌ مانایان به‌ ئاسانیی نازانرێت. له‌ هه‌ندێ شوێندا سه‌رسامیی خۆی به‌رانبه‌ر به‌ مانا ناسك و نه‌وتراوه‌كانی مه‌وله‌وی به‌ (به‌خ به‌خ) و ( چ حه‌شرێ ده‌كا) و وێنه‌یان، ده‌ربڕیوه‌. له‌ هه‌ندێ شوێنیشدا ئاماژه‌ بۆ نوسخه‌گه‌لی جیاجیا ده‌كا. گومانم بۆ ئه‌وه‌ ده‌چێت ئه‌مه‌ له‌ كاره‌ كۆنه‌كانی بێ كه‌ بۆ دیوانی مه‌وله‌وی كردوون و ئه‌مه‌ پێش ئه‌و نوسخانه‌ نووسرابێته‌وه‌ كه‌ من تا ئێسته‌ دیومن. چه‌ند به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م بووچونه‌ هه‌یه‌ :

یه‌كه‌م: په‌یڕه‌ویی پیته‌كانی هیجای له‌ رێكخستنی پارچه‌ شیعره‌كاندا نه‌كردووه‌، كه‌ له‌ نوسخه‌كانی دیدا كردوویه‌.

دووه‌م : گومانی نه‌خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و پارچه‌ شیعرانه‌ی كه‌ له‌ ده‌ستخه‌ته‌كانی دیدا په‌نجه‌ی گومانی بۆ ڕاكێشاون.

سێیه‌م : چه‌ند پارچه‌ شیعر هه‌ن له‌ ده‌ستخه‌ته‌كانی دیدا هه‌ن له‌م ده‌ستخه‌ته‌دا نابینرێن.

سه‌رچاوه‌: دیوانی مه‌وله‌وی مه‌لا عه‌بدوڕه‌حیمی تاوگۆزی ( 2023)، محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، لاپه‌ڕه‌ :152