ئه‌م كه‌شكۆڵه یه‌كێكه له پۆیلانهكانی كۆڕی زانیاری كورد، ئه‌م كهشكۆڵهش به‌شی خۆی له شپرزه‌بوون و ناته‌واوی هه‌یه. ژماره بۆ لاپه‌ڕه‌كانی دانه‌نراوه، تا لاپه‌ڕه 47 ی له سه‌ره‌تاوه تێدا چووه. له كۆتایشییهوه نازانرێت چه‌نده‌ی له‌ناو چووه ئه‌وه‌ی كه ماوه 200 لاپه‌ڕه‌یه. له شێوه‌ی نازانرێت چه‌نده‌ی (به‌یاض) دایه. لاپه‌ڕه‌ی 15 به‌یتی تێدایه. پێوانه‌كه‌ی (15 * 22) ه . نوسهرهوهكهی نه‌زانراوه، سه‌باره‌ت به مێژووی نوسینه‌كه‌ی تێیدا نوسراوه: (تمت از دست فلان 23 سفر 1282) .ئه‌م كه‌شكۆڵه جگه له‌وه‌ی كه له سه‌ره‌تاوه (46) لاپه‌ڕه‌ی كه‌وتووه و ئه‌و كه‌وتوانه له به‌شی شیعری مهولهویدان، تا لاپه‌ڕه (96) شیعری مه‌وله‌وییه، و له‌و ئه‌ندازه (68) پارچه شیعری مه‌وله‌وی تێدایه.له‌م نوسخه‌دا هۆ و بۆنه‌ی وتنی شیعره‌كان نه‌نوسراون. ئه‌سڵه‌كه‌ی له ( دار المخطوطات العراقية ) دا پارێزراوه.
سه‌رچاوه: دیوانی مه‌وله‌وی مه‌لا عه‌بدوڕه‌حیمی تاوگۆزی ( 2023)، محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، لاپه‌ڕه : 44