ئه‌م دهستنوسهش دیوانێكی دیكه‌ی ده‌ستخه‌تی مه‌وله‌وییه و بۆ دیوانی مه‌وله‌وی ته‌رخان كراوه ته‌نیا یه‌ك پارچه شیعری ئهحمهدبهگس كۆماسی نه‌بێ شیعری كه‌سی دیكه‌ی تێدا نییه. نزیكه‌ی 70 پارچه شیعری مه‌وله‌وی تێدایه. به خه‌تیكی (نه‌سته‌علیق) ی خۆش نوسراوه‌ته‌وه. بۆنه‌ی وتنی پارچه شیعره‌كانی تێدا نییه. روباعی و تاكی نییه. هه‌ندێك جار سه‌ر و بۆر بۆ وشه‌كان كراوه. وه‌ڵامی نامه‌و و نامه‌ی بولبولی تێدا نییه كۆتاییه‌كه‌ی دیار نییه. به دوای ئه‌و ئه‌ندازه‌ی دیوانی مه‌وله‌وییدا وه‌صیه‌تی شێخی سیراجه‌دینی تێدایه. دوای ئه‌وه‌ش نامه و شوێنه‌واری كه‌سانی دیشی تێدایه. له‌وه ده‌چێت عه‌لی نه‌قی ناوێك ئه‌م ده‌ستخه‌ته‌ی بۆ شێخی حیسامه‌دین نوسیبێته‌وه؛ چونكه به‌م شێوه كۆتایی به ده‌ستخه‌ته‌كه هێناوه: از روی كتاب آقای آقا ملا محمد امین چند جز‌و از فرمایشات اولیای كبار به رشته‌ی تحریر و ترقیم درآمد. امید است -انشاءالله تعالی- لطف و مرحمت حضرت حسام ا‌لدین را نسبت به حقیر و سایر اخوان دریغ نفرماید و شر جمیع اوضاع همه را در حفظ و حمایت خود نگهدارد. الاحقر علی نقی فی 28 ربیع الآخر سنة 1347 هـ.
ده‌ستخه‌ته‌كه تێكڕا 135 لاپه‌ڕه‌یه، شیعری بڵاونه‌كراوه‌ی مه‌وله‌وی تێدا نییه. ئه‌وه‌ی كه ده‌بینرێت جیاوازی و كه‌م و زیادیی و پاش و پێشه له ناو پارچه شیعره‌كاندا. ئه‌وه‌نده هه‌یه یه‌ك پارچه شیعری تێدایه كه پێده‌چێت به‌شێك بێت له پارچه‌ی ( نامه‌ی نهفتینت…) له ته‌ك جیاوازییه‌كی زۆردا.
سه‌رچاوه: دیوانی مه‌وله‌وی مه‌لا عه‌بدوڕه‌حیمی تاوگۆزی ( 2023)، محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، لاپه‌ڕه : 155