ئه‌م كه‌شكۆڵه یه‌كێكی دییه له كه‌شكۆڵه ره‌نگین و كهموێنهكانی كتێبخانه‌ی كوردی. خاوه‌نه‌كه‌ی یه‌كێكه له‌وانه‌ی بایه‌خی بێ ئه‌ندازه‌ی به دیوانی مه‌وله‌وی داوه . بۆ زانینی ئه‌م بایه‌خدانه ئه‌وه‌نده به‌سه كه بزانین ئه‌م كه‌شكۆڵه به‌ری ره‌نجی (21) ساڵی خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی . ئه‌م رهنجهیشی بۆ دیوانی مه‌وله‌وی داناوه.سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی نووسینه‌وه‌ی كه‌شكۆڵه‌كه بۆ ساڵی (1304ك) ده‌گه‌ڕێته‌وه و تا ساڵی (1325ك) به ده‌ستییه‌وه بووه و كاری تێداكردووه.
وه‌ك له نوسخه‌ی نایابدا چه‌ند په‌خشانی كوردی و فارسی مه‌وله‌وی هه‌یه، له‌م نوسخهیشدا هه‌ندێك له‌و په‌خشانانه وه‌ك ئه‌وێ هه‌ن. بوونی ئه‌و په‌خشانانه به به‌ڵگه‌ی نزیكیی مێژووی نووسینه‌وه‌ی كه‌شكۆڵه‌كه له سه‌رده‌می مه‌وله‌وی ده‌زانم. یان دروستتر بڵێین: گومانی ئه‌وه ده‌كرێت له‌به‌ر نوسخه‌ی مه‌وله‌وی خۆی یان نوسخه‌ی نزیك یان نوسخه‌ی نزیك له نوسخه‌ی مه‌وله‌وی نووسرابنه‌وه.ئه‌م كه‌شكۆڵه (207) پارچه شیعری تێدایه، چه‌ند پارچه‌یه‌كی كه‌م نه‌بێ هه‌موویان شیعری مه‌وله‌وین. سه‌رچاوه : دیوانی مه‌وله‌وی مه‌ل عه‌بددوڕەحیمی تاوگۆزی، كۆكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، (2015) چاپی یه‌كه‌م، به‌رگی یه‌كه‌م ، لاپه‌ڕە: 59 |