ئه‌م كه‌شكۆڵه له شێوه‌ی (به‌یاض ) دایه، له ( كتیبخانه‌ی به‌رلین) به ژماره ( 1199) دا پارێزراوه. خه‌ته‌كه‌ی خۆش نییه، باش هه‌ڵنه‌گیراوه، دڕاویی و شڕووڕی و ڕه‌شبوونه‌وه‌ی پێوه دیاره. ناوی كه‌سی پێوه نییه، مێژووی نوسینه‌وه‌ی نازانرێت. سه‌ره‌تا و كۆتایی نه‌ماوه، جگه له شیعری مه‌وله‌وی شیعری شاعیرانی دیكه‌ی كوردی تێدایه. له سه‌ره‌تاوه پارچه‌یه‌ك شیعری تێدایه خاوه‌نه‌كه‌ی نه‌زانراوه، به شێوه‌یه‌كی جوان و چڕ‌و پڕ باسی گوڵ و ناویان و جۆره‌كانیان ده‌كات، بۆیه ناوم نا (گوڵان) .
سه‌رچاوه: دیوانی مه‌وله‌وی مه‌لا عه‌بدوڕه‌حیمی تاوگۆزی ( 2023)، محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، لاپه‌ڕه : 117