كه‌شكۆڵی ڕه‌شید هه‌مه‌وه‌ند 3
جۆری دەست خەت :ده‌فته‌ر
بە دەستی کێ نوسراوە: ڕه‌شید هه‌مه‌وه‌ند
مێژووی دەستخەت: له‌ نێوان (1312، 1326، 1354، 1390)
ژمارەی پەڕەکان:268
شیعری مەولەوی لە دەستخەتەکەدا:

57

كورتە باسێك دەربارەی ئەم دەستخەتە

دەبێ لە بارەی رەنجی ئەم پیاوەوە بڵێین: ئەم پیاوە كە بەمام رەشیدی هەمەوەند ناسراوە، هەوڵێكی زۆری بۆ كۆكردنەوەی بەرهەمی شاعیرانی كورد و داستانە كوردیەكان داوە  و بەری رەنجەكەشی خەرمانێك لەو سامانەیە. لە سەرەتای بەرگی حەوتەمی كەشكۆڵی كەلەپووری ئەدەبی كوردیدا مامۆستا باسی ڕەنجی ئەم پیاوە مەزنەی كردووە. پێنج دەستخەتی جۆراوجۆری ئەم پیاوە لە دەست مامۆستادایە كە بەشی زۆریان بە خەتی خوێن و گەنجینەیەكن لە سامانی كەلەپووری ئەدەبی كوردی.لەم دەفتەرانەدا گەلێ شیعری شاعیرانی كورد هەیە، ئەمیش لەناو ئەو شاعیرانەدا بایەخێكی باشی بە شیعری مەولەوی داوە و ، زۆر شیعری مەولەوی لە دەفتەرەكاندا دووپات و سێ پات دەبنەوە، گەلێ پارچە شیعریش هەیە كە داونیە پاڵ مەولەوی و تەنها لە دەستخەتەكانی ئەودا هەن.

ئەم دەفتەرانە لە شێوەی بەیاضدان و جزوبەند كراون و باش پارێزراون. مێژووی ساڵانی 1312 ، 1326، 1354، 1390 یان پێوەیە.خەتەكانیان مامناوەندییە ، لە رووی وردەكاری و باش نووسینەوەوە وەك مێژووەكانیان لە خوار پلەی كەشكۆڵەكانی دییەوەن.مامۆستا محەممەد عەلی قەرەداغی سوودی لە سیان لەو بەیاضانەی مام رەشید وەرگرتووە، بە (رەشید/1) و (رەشید/2) و (رەشید/3) لەكی جیاكردوەتەوە.

سه‌رچاوه‌: : دیوانی مه‌وله‌وی مه‌لا عه‌بدوڕه‌حیمی تاوگۆزی ( 2023)، محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، لاپه‌ڕه‌ :  55