ئه‌م كهشكۆڵهش له كاتی خۆیدا له شێوه‌ی (به‌یاض) دا بووه ، پاشماوه‌ی كه‌شكۆڵێكی نایابه نازانین كاتی خۆی چه‌ند بووه، سه‌ره‌تاو كۆتایی نه‌ماوه، نازانرێ چه‌ندی لێ له ناوچووه ئه‌وه‌ی كه ماوه(48) پارچه‌یه و ده‌ستخه‌ته‌كه دڵۆپه‌ی به‌ركه‌وتووه، ته‌ڕ بووه، شپرزه بووه. له یه‌ك شوێندا ناوی صاڵح ناوێكی پێوه‌یه كه نوسیویه‌تیه‌وه، مێژووی دیار نییه. له‌وه‌ده‌چێت جیاوازی زۆری بووبێت و شیعری نایابی تێدا بووبێت، چونكه چه‌ند پارچه شیعری تێدایه له زۆر له به‌یاض و كه‌شكۆڵه‌كانی دی‌دا نین.
سه‌رچاوه: دیوانی مه‌وله‌وی مه‌لا عه‌بدوڕه‌حیمی تاوگۆزی ( 2023)، محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، لاپه‌ڕه : 108