ئه‌م كه‌شكۆڵه‌یش یه‌كێكه له‌و كهشكۆڵانهی بایه‌خی زۆریان تێدا به دیوانی مه‌وله‌وی داراوه و، به‌شی هه‌ره زۆری بۆ شیعره‌كانی ئه‌و ته‌رخان كراوه. ده‌ستخه‌ته‌كه‌ی (154) لاپه‌ڕه‌یه (125) لاپه‌ڕه زیاتری شیعری مه‌وله‌وییه. (128) پارچه شیعری مه‌وله‌وی تێدایه. به‌خه‌تێكی (نه‌سته‌علیق) ی مامناوه‌ند نوسراوه‌ته‌وه. گه‌لێ بۆنه‌ی وتنی شیعره‌كان و روونكردنه‌وه‌ی تێدایه. ده‌ستخه‌ته‌كه شپرزه و دڕا‌و و دڵۆپهلێدراوه، سه‌ره‌تا و كۆتایی دیار نین. له یه‌ك شوێندا ناوی نوسهرهوهیهك هه‌یه كه ناوی (عبدالقادر) بووه. گومانیش بۆ ئه‌وه كه دوو سێ كه‌س كاریان له نووسینه‌وه‌یدا كردبێت. له یه‌ك دوو شوێنی‌دا نووسراوه ئه‌مه خه‌تی نه‌وه‌ی مه‌وله‌وییه.
زۆر له كه‌شكۆڵه‌كه‌ی مه‌لا فه‌تاحه‌وه – له ڕووی ناوه‌ڕۆكه‌وه- نزیكه و، وه‌ك ئه‌و وایه یه‌كێكیان له به‌ر ئه‌ویان نوسرابێته‌وه. یه‌كێك قه‌ڵه‌می تێ بردووه و هه‌ندێ شتی له سه‌ر نووسیوه و له ته‌ك ڕۆحی مهولهوییهكهی پیره‌مێرددا به‌راوردی كردووه. پێوانه‌كه‌ی ( 19*14 ) ه لاپه‌ڕه‌ی (11) به‌یتی تێدایه. هه‌ندێ شوێنی لاپه‌ڕه‌كانی پواو و دڕاون و به‌وه‌یش به‌شێك له شیعره‌كانی مه‌وله‌وی تێداچوون. شیعری وه‌لی دێوانه و چه‌ند شاعیری دیكه‌ی تێدایه. ئه‌سڵه‌كه‌ی له كتێبخانه‌ی زانكۆی صه‌لاحه‌دین به ژماره (289) پارێزراوه.
سه‌رچاوه: دیوانی مه‌وله‌وی مه‌لا عه‌بدوڕه‌حیمی تاوگۆزی ( 2023)، محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، لاپه‌ڕه :71