ادبیات نامه و مولوی تاوه¬گوزی

ئه‌م كتێبه‌ له‌ نووسینی حه‌سه‌ن نازداره‌، له‌ ساڵی 2010 و له‌ دووتوێی (122) لاپه‌ڕه‌دا چاپ كراوه‌.   له ‌سه‌ره‌تاوه‌ باسێك له‌ نامه‌ و جۆره‌كانی و مێژوو‌ و ڕێگاكانی گه‌یاندنی، هه‌روه‌ها  نامه‌ له‌ ئه‌ده‌بی كوردیدا و لای هاوه‌ڵانی مه‌ولانا خالید (1779-1827) و نه‌قشییه‌كان، پاشان دێته‌ سه‌ر باسی نامه‌ لای مه‌وله‌ویی تاوگۆزی كه‌ وه‌ك یه‌كه‌م كه‌س هونه‌ری […]

حەسەن نازدار

دوزخ دوری زیبایی شناسی دیوان اشعار مولوی کُرد

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بیه‌ له‌ سه‌ر جوانیناسی له‌ دیوانی مه‌وله‌وییدا، كه‌ له‌ لایه‌ن كه‌لسومی عوسمان پوره‌وه‌ دانراوه‌ وه‌ك ماسته‌رنامه‌ پێشكه‌ش كراوه‌، و له‌ دو توێی كتێبێكی  (246 ) لاپه‌ره‌ییدا له‌ ساڵی (1389) دا به‌ چاپ گه‌یه‌ندراوه‌. ناوه‌ڕۆكی توێژینه‌وه: توێژه‌ر توێژینه‌وه‌كه‌ی دابه‌ش كردووه‌ بۆ پێشه‌كیه‌ك و چواربه‌شی سه‌ره‌كی ، له‌ به‌شی یه‌كه‌مدا بنه‌ماكانی بابه‌تی جوانناسی دخاته‌ڕوو، و له‌ […]

کلثوم عثمان پور

لیریکس شاعر بزرگ کرد مولوی

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه‌ له ‌سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه‌ زانستییه‌كان و هه‌ندێک بابه‌تی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌ شیعر و ڕێبازی شیعریی زانا و شاعیری گه‌وره‌ی كورد مه‌وله‌وی، له‌ لایه‌ن ئه‌نوه‌ر قادره‌وه‌ ئاماده‌ كراوه‌ و له‌ دووتوێی كتێبێكی (290) لاپه‌ڕە‌ییدا لەچاپ دراوه‌. ناوه‌رۆكی كتێب: نووسه‌ر سه‌ره‌تا به‌ پێی ڕیزبه‌ندیی مێژوویی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ زانستییانه‌ی هێناوە كه‌ له‌ سه‌ر […]

ئەنوەر قادر محەمەد

گوڵچنی دیوانی مەولەوی

ئه‌م كتێبه‌ بریتییه‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ژماره‌یه‌ک له‌ پارچه‌شیعره‌‌كانی مه‌وله‌وی، له ‌لایه‌ن ساحێبی غه‌ریبیه‌وه‌ ئاماده‌ كراوه‌ و له‌ دووتوێی كتێبێكی (164) لاپه‌ڕە‌ییدا ‌لەچاپ دراوه‌. ناوه‌رۆكی كتێب: نووسه‌ر سه‌ره‌تا كورته‌باسێک دەکات له‌ سه‌ر ژیانی زانا و شاعیری گه‌وره‌ی كورد مه‌وله‌وی، پاشان نزیكه‌ی 144 پارچه‌شیعر ده‌هێنێت به‌بێ لێكدانه‌وه‌ و ڕاڤه‌كردن، له‌ هه‌ندێک له‌و پارچه‌شیعرانه‌دا بۆنه‌ و هۆكاری نووسینه‌كانیانی […]

ساحیب غەریبی

کنگره مولوی(2000)

وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی سلێمانی له‌دوای سازدانی میهره‌جانێك به ‌ناوی میهره‌جانی مه‌وله‌وی  بۆ شاعیر و زانای گه‌وره‌ی كورد مه‌ولەوی و له‌ ساڵی 2000دا له‌ شاری سلێمانی و به‌ ئاماده‌بوونی زۆرێك له‌ نووسه‌ر و ڕووناكبیر و ئه‌ده‌بدۆستانی ده‌ره‌وه ‌و ناوه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رجه‌م ئه‌و وتار و لێكۆڵینه‌وه‌ و بابه‌تانه‌ كه‌ له‌ ڕۆژانی میهره‌جانه‌كه‌دا پێشكه‌ش كراون، له‌ دووتوێی (332) […]

كۆمەێك توێژەر

زبده عقیده

ئه‌م كتێبه‌ دانراوی زانا و عاریف و شاعیری گه‌وره‌ی كورد سه‌ید عه‌بدوڕه‌حیمی مه‌عدوومی ناسراو به‌ مه‌وله‌وییه و له‌ ئاماده‌كردن و هێنانه‌ سه‌ر ڕێنووسی كوردیی نوێ لەلایەن حه‌مه‌ ساڵح حاجی مه‌لا محه‌مه‌دی گه‌ڵاڵه‌‌. به‌ڕێوه‌به‌رێتیی گشتیی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ له‌ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ئه‌م كتێبه‌ی له‌سه‌ر بودجه‌ی گۆڤاری هه‌زارمێرد چاپ كردووه‌ و له‌ ڕۆژانی میهره‌جانی مه‌وله‌ویی ساڵی 2000 […]

حەمە ساڵح حاجی مەلا موحەممەدی گەڵاڵە

دیوان مولوی

ئه‌م دیوانه‌ له‌ لایه‌ن مامۆستا عبه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیسه‌وه‌ كۆكراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكراوه‌ و له‌ دوو توێی كتێبێكی ( 542) لاپه‌ڕه‌ییدا به‌ چاپ گه‌یه‌ندراوه‌. ناوه‌ڕۆكی كتێب: لێكۆڵه‌ر پاش پێشه‌كی له‌ چه‌ند په‌ڕه‌یه‌كدا باس له‌ ژیانی كه‌سی و وزانستی مه‌وله‌وی، و هه‌روه‌ها به‌رهه‌مه‌كانی ده‌كات، دواتر هه‌ندێك نمونه‌ و چیرۆك له‌سه‌ر مه‌وله‌وی ده‌گێڕێته‌وه‌. پاشان  پارچه‌ شیعره‌كانی به‌ ته‌رتیبی ئه‌بجه‌دی […]

مەلا عبدالكریمی مدرس

احیای تاریخ علمای کرد به وسیله نسخه های خطی ( جلد اول)

ئه‌م كتێبه‌ دانراوی مامۆستا محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغییه‌ و به‌ نۆ به‌رگ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ ‌ ساڵی 1998 و له‌ دووتوێی (396) لاپه‌ڕه‌دا به‌رگی یه‌كه‌می چاپ كراوه‌‌. یه‌كخستنه‌وه‌ و كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌وتارێكی لێكۆڵینه‌وه‌یی له‌ باره‌ی ژیان و ده‌ستخه‌ت و نووسراوه‌كانی زانا و شاعیر و گه‌وره‌پیاوانی كورد، كه‌ پێشتر به‌ مێژوو و زنجیره‌ی جیاواز له‌ گۆڤار و ڕۆژنامه‌كاندا […]

محەمەد عەلی قەرەداغی

مولوی، پژوهش و اشعار منتشر نشده

ئه‌م كتێبه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی مامۆستا حه‌كیم مه‌لا ساڵحە، له ‌ساڵی 1997 (1376ی هه‌تاوی) و له‌ دووتوێی (236) لاپه‌ڕه‌دا چاپ كراوه‌. كورته‌یه‌ك له‌ باره‌ی گوزه‌رانی مه‌وله‌وی و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداران و گه‌وره‌پیاوانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا، كاریگه‌ریی مه‌وله‌وی له‌سه‌ر شاعیرانی هاوچه‌رخی خۆی و دوای خۆی، پاشان باسكردنی ئه‌و کۆپی و سه‌رچاوانه‌ی كه‌ له‌م كتێبه‌دا سوودیان لێ وه‌رگیراوه‌ و […]

حەكیم ملا ساڵح

روح مولوی

ئه‌م كتێبه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا له‌ ساڵی 1935دا پیره‌مێردی شاعیر به‌رگی یه‌كه‌م و ساڵی 1940 به‌رگی دووه‌م، به‌ ناوی دیوانی مه‌وله‌وی (ئه‌صڵ و ڕۆح) بڵاوی كردووەته‌‌وه‌، كه‌ گواستنەوەی شیعره‌كانی مه‌وله‌وییه‌ له‌ شێوه‌زاری هه‌ورامی بۆ کوردیی ناوەندی. پاشان له‌ ساڵی 1960دا كاكه‌ی فه‌لاح بۆ جاری دووه‌م به‌ یه‌ك به‌رگ و به‌تەنها به‌شه‌ گوازراوەکەی بۆ کوردیی ناوەندی به […]

پیرەمێردی شاعیر