ارمغان پیرانشهر (شعله ای از آتشگاه خاموش گذشتگان)
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه، له لایه‌ن محێدین برشانه‌وه نووسراوه، له دووتوێی كتێبێكی (328) لاپهڕەییدا له ساڵی (1384)دا لەچاپ دراوه. ناوه‌رۆكی كتێب: نووسه‌ر له ڕێی شیعره‌وه چه‌ندین بابه‌تی مێژوویی و كولتووریی خستووه‌ته به‌ر لێكۆڵینه‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ندان چیرۆک و به‌سه‌رهات له سه‌ر كه‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كان و بە نموونه‌ی شیعری ڕوونیان ده‌كاته‌وه. سه‌باره‌ت به مه‌وله‌وی، كورتهبهسهرهاتێک له سه‌ر مەو‌له‌وی ده‌گێڕێته‌وه، پاشان […]
محێدین برشانخرمان- شارا
ئه‌م كتێبه‌له لایه‌ن كه‌ریم زه‌نده‌وه نووسراوه، له دووتوێی كتێبێكی (622) لاپهڕەییدا له ساڵی 2003دا لەچاپ دراوه. ناوه‌رۆكی كتێب: له هه‌ندێک بابه‌تی ئایینی و مێژوویی و سیاسی و ئابووری و جوگرافی و كۆمه‌ڵایه‌تی کۆڵراوەتەوە. سه‌باره‌ت به مه‌وله‌وی، نووسه‌ر له میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له هه‌ندێک له ئایینه جیاوازه‌كان و مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی سۆفیزم و سۆفیگه‌ری و ڕێبازهكانیدا؛ به كورتی […]
كه‌ریم زهندزبان و ادب
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه له سه‌ر زمان و ئه‌ده‌ب، له لایه‌ن حەسەن سەڵاح (سۆران)ەوه له ساڵی (1368ش)دا له تاران لەچاپ دراوه. ناوەرۆكی كتێب: نووسه‌ر له چه‌ند بابه‌تێکی کۆڵیوەتەوە، وه‌ک بابه‌ته‌كانی: زمان‌ناسی، ئه‌ده‌بی كوردی، لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی، ئه‌زموونی ژیان، هه‌روه‌ها هه‌ندێک بابه‌تی دیكه‌ی وه‌ک وه‌رگێڕان و هۆنراوه‌ی سروشتی و عیرفانی و هاوبێژی و شیعری نوێ. تایبه‌ت به هاوبێژی ، […]
حسن صڵاح (سۆران)سرآغاز نقد ادبی در شعر کلاسیک کردی – از آغاز تا جنگ اول جهانی
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه، له لایه‌ن عه‌بدوڵا یاسین ئامێدییه‌وه نووسراوه و له دووتوێی كتێبێكی (114) لاپهڕەییدا لەچاپ دراوه. ناوه‌رۆكی كتێب: لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه له سه‌ر ڕەخنهی ئه‌ده‌بی و سه‌رهه‌ڵدانی و ئامانجی ڕەخنهی ئه‌ده‌بی له شیعری كلاسیك‌دا، كه مه‌وله‌وی به یه‌كێک له شاعیره گه‌وره‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م ناو ده‌بات، پێی وایه ئه‌گه‌ر له ڕووی نازكیی خه‌یاڵ و تیژبیری و وردیی […]
عه‌بدوڵڵا یاسین ئامێدیروح و خیال (دیدگاههایی در مورد شعر کردی)
كۆكراوه‌ی هه‌ندێک وتار و بابه‌تی ئه‌ده‌بییە، له لایه‌ن كۆمه‌ڵێک نووسه‌ره‌وه نووسراوه و پێشتر له ڕۆژنامه‌ی ئایه‌نده‌دا بڵاو كراونه‌ته‌وه، له لایه‌ن سه‌رنووسه‌ری گۆڤاره‌كه‌وه له دووتوێی كتێبێكی (457) لاپهڕەییدا ئاماده كراوه و لەچاپ دراوه. ناوه‌رۆكی كتێب: ئاماده‌كاری ئه‌م كتێبه كۆمه‌ڵێک وتار و بابه‌تی تێدا كۆ كردووه‌ته‌وه، یه‌كێک له‌و وتارانه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بیی به‌راوردكارییه كه له لایه‌ن عبدولڕەزاق بیمارەوه […]
كۆمه‌ڵێک نووسه‌ربه سوی دنیای شاعرانه چند شاعر
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه له سه‌ر شیعری هه‌ندێک له شاعیرانی كورد، له لایه‌ن كه‌مال غه‌مباره‌وه نووسراوه و له دووتوێی كتێبێكی (204) لاپهڕەییدا له ساڵی 2008دا لەچاپ دراوه. ناوه‌رۆكی كتێب: نووسه‌ر له سه‌ره‌تادا پێشه‌كییه‌ک له سه‌ر گرنگیی نوێخوازی و به‌ره‌وپێشچوون دەخاتە ڕوو، به تایبه‌تی له نێو چینی ئه‌دیبان و نووسه‌ران، دواتر له شیعری هه‌ندێک له شاعیرانی كورد دەکۆڵێتەوە، […]
كه‌مال غهمبارمهولهوی و ته‌قینه‌وه‌ی زمان
ئه‌م كتێبه له نووسینی مامۆستا حه‌كیم مه‌لا ساڵحه، له دووتوێی (156) لاپه‌ڕه‌دا و له ساڵی 2008دا له‌چاپ دراوه. كارێكی به‌راوردكاری له‌نێوان دوو شاعیری گه‌وره كه مه‌ودای ته‌مه‌نیان زۆر لێكه‌وه دوور بووه و كوردبوونیشیان هیچ له‌و مه‌ودایه كه‌م ناكه‌ته‌وه، چونكه شێوەزارەکانینان دوورن له یه‌كه‌وه، ئه‌وانیش مه‌لای جزیری و مه‌وله‌وییه. هه‌روه‌ها ته‌قینه‌وه‌ی زمان لای مه‌وله‌وی و ئاوڕدانه‌وه‌ی […]
حه‌كیم مه‌لا ساڵحگلستان (زندگینامه مشاهیر و شاعران کرد)
لێكوڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه له سه‌ر ژیانی شاعیران و ناودارانی كورد، له لایه‌ن مه‌لا سامان هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌وه نووسراوه و له دووتوێی كتێبێكی 339 لاپه‌ڕه‌ییدا له ساڵی 2017دا چاپی دووه‌می كراوه. نووسه‌ر له‌م كتێبه‌دا لێكۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر چه‌ندین شاعیر و و ناوداری كورد كردووه، كه شاعیر و زانای كورد مه‌وله‌وی یه‌كێكه له‌و شاعیرانه‌ی كه له‌م كتێبه‌دا باسی كردووه. له […]
مه‌لا سامان ههڵهبجهییجایگاه دین در شعر کلاسیک کردی (کرمانجی جنوبی)
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه له سه‌ر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئایین له شیعری كلاسیكی و په‌یوه‌ستبوونی شاعیرانی وه‌ك (نالی، سالم، كوردی، مه‌وله‌وی و حاجی قادری كۆیی و… هتد) به بنه‌ما ئایینییه‌كانه‌وه، كه له لایه‌ن نه‌وزاد كهلهوڕهوه دانراوه و له دووتوێی كتێبێكی 254 لاپه‌ڕه‌ییدا له ساڵی 2008دا به‌چاپ گه‌یه‌نراوه. نووسه‌ر له پێشه‌كیی ئه‌م كتێبه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات ئایین چه‌نده كاریگه‌ریی هه‌بووه […]
نه‌وزاد كهلهوڕادب و تاریخ: (پژوهشی در گلزاری از ادب و اسناد تاریخی کرد ).
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه بۆ ئه‌ده‌ب و شیعر و ڕێبازی شیعریی ژماره‌یه‌ك له شاعیرانی كورد، له لایه‌ن محه‌مه‌د حه‌مه‌باقییه‌وه دانراوه و له دووتوێی كتێبێكی 471 لاپهڕەییدا له ساڵی 2013دا له چاپخانه‌ی موكریانیی هه‌ولێر له‌چاپ دراوه. تێیدا باس له ژماره‌یه‌ك له ئه‌دیبان و شاعیرانی كورد كراوه. یه‌كێك له‌و شاعیرانه‌ی كه له‌م په‌رتووكه‌دا ناوی هاتووه و لێی کۆڵراوەتەوە، […]
محه‌مه‌د حه‌مه‌باقی