توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیه له‌سه‌ر بۆچونه‌كانی مه‌وله‌وی له بواری عه‌قیده‌و كه‌لامدا كه له لایه‌ن د. جمالی ئه‌حمه‌دییه‌وه نوسراوه، و له كۆنفرانسی ( اولین همایش بین المللی ایران و عراق ) له ساڵی (1393-2014) پێشكه‌ش كراوه، و شێوه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی (20) لاپه‌ڕه‌ییدا له گۆڤاری (مجموعە مقالات) دا له ساڵی ( 2015 ) دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ناوه‌ڕۆكی تۆێژینه‌وه:
توێژه‌ر سه‌ره‌تا باس له زانستی كه‌لام و سه‌رهه‌ڵدانی و جیاوازی زانایان له سه‌ر كه‌لامی خوای گه‌وره ده‌خاته ڕوو پاشان بۆچونی مه‌وله‌وی له‌زانستی كه‌لامدا له ژێر دوو ناونیشانی جیاوازدا ڕوون ده‌كاته‌وه؛ كه مه‌وله‌وی یه‌كه‌میانی تایبه‌ت كردووه به ئه‌و تێۆرییه گشتیانه‌ی كه له‌سه‌ر كه‌لام و قسه‌كردنی خوای كه‌وره و ژماره‌ی كتێبه ئاسمانیه‌كه‌ن و هه‌ندی بابه‌تی تر هاتووه، وه به‌شی دووه‌می بابه‌تی زانستی كه‌لام له دیدی موته‌كه‌لیمینه‌وه تێدا ڕوون كردوه‌ته‌وه.