دوزخ دوری زیبایی شناسی دیوان اشعار مولوی کُرد
خاوەنی بەرهەم: کلثوم عثمان پور
زمان: فارسی
مكان انتشار: سلیمانیه
چاپخانه‌: وزارت فرهنگ، مدیریت چاپ و نشر
تعداد نشر: 1
ژمارەی پەڕە: 246
ژمارەی پەیوەند بە مەولەوییەوە: هەمووی
بەستەری داگرتن: –
دوزخ دوری زیبایی شناسی دیوان اشعار مولوی کُرد
كورتە باسێك دەربارەی ئەم بەرهەمە

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بیه‌ له‌ سه‌ر جوانیناسی له‌ دیوانی مه‌وله‌وییدا، كه‌ له‌ لایه‌ن كه‌لسومی عوسمان پوره‌وه‌ دانراوه‌ وه‌ك ماسته‌رنامه‌ پێشكه‌ش كراوه‌، و له‌ دو توێی كتێبێكی  (246 ) لاپه‌ره‌ییدا له‌ ساڵی (1389) دا به‌ چاپ گه‌یه‌ندراوه‌.

ناوه‌ڕۆكی توێژینه‌وه:

توێژه‌ر توێژینه‌وه‌كه‌ی دابه‌ش كردووه‌ بۆ پێشه‌كیه‌ك و چواربه‌شی سه‌ره‌كی ، له‌ به‌شی یه‌كه‌مدا بنه‌ماكانی بابه‌تی جوانناسی دخاته‌ڕوو، و له‌ به‌شی دووه‌مدا تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر ژیانی مه‌وله‌وی و به‌رهه‌مه‌كانی ، و له‌ به‌شی سێیه‌مدا جوانناسیی له‌ دیوانی مه‌وله‌ویدا ده‌خاته‌ به‌ر لێكۆڵینه‌وه‌ و باس له‌ بابه‌ته‌كانی ته‌شبیه و ئیستیعاره‌و و كینایه‌ و چه‌ند بابه‌تێكی تر ده‌كات، و به‌ نمونه‌ی شیعری ڕوونیان ده‌كاته‌وه‌، و له‌ به‌شی چواره‌م و كۆتایی دا ده‌ره‌ئنجامه‌كان ده‌خاته‌ ڕوو.