توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییە له سه‌ر ئه‌ركی ڕەنگ له دیوانی مه‌وله‌ویدا، له لایه‌ن «خه‌لیل به‌یگزاده، ئارش ئه‌مین پوور، عه‌تا ئه‌ڵماسی» یه‌وه نووسراوه و له گۆڤاری “پژوهشنامه أدبیات كردی”، ساڵی چواره‌م، ژماره (5)، به‌هار و هاوینی 1397ی هه‌تاویدا بڵاو كراوه‌ته‌وه.
ناوه‌رۆكی توێژینه‌وه:
توێژەران لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شیكارییان بۆ بابه‌تی ڕەنگ کردووە، كه تێیدا باس له كاریگه‌رییه‌كانی ڕه‌نگ له سه‌ر مرۆڤ ده‌كەن له ڕووی ده‌روونناسییه‌وه، پاشان كاریگه‌ریی ڕه‌نگ له دیوانی مه‌وله‌ویدا ده‌خەنە ڕوو كه ڕه‌نگه‌كانی وه‌ک: ڕه‌ش، زه‌رد، سپی و سه‌وز لای مه‌وله‌وی چۆن بوون و بۆ ده‌ربڕینی چ هه‌ستێک به‌كاری هێناون، هه‌روه‌ها لایه‌نی ده‌روونیی مه‌وله‌وییش له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ڕه‌نگه‌كانه‌وه ڕوون ده‌كەنەوە.