لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بیی مێژووییه له سه‌ر ڕێباز و شێوه‌كانی ئه‌ده‌بی كوردی، له لایه‌ن ڕەحیم فتووحییهوه نووسراوه و له دووتوێی كتێبێكی (356) لاپهڕەییدا له ساڵی (1394هـ) به‌چاپ گه‌یه‌نراوه.
موضوع کتاب:
نووسه‌ر له چه‌ند به‌شێكی جیاوازدا به وردی هه‌موو ڕێباز و شێوازه‌كان له ئه‌ده‌بی كوردیدا ده‌خاتە به‌ر لێكۆڵینه‌وه، چۆنێتیی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر یه‌كێک له‌م شێوازانه و دیارترین پهیڕەوانی باس ده‌كات و پێی وایه مه‌لا په‌رێشانی لوڕ دامه‌زرێنه‌ری هۆنراوه‌ی عیرفانی و سۆفیگه‌رییه و هه‌ریه‌ک له بێسارانی و شێخ حه‌سه‌نی مه‌ولاناوا و مه‌وله‌وی تاوگوزی ناسراوترین پهیڕەوانی ئه‌م شێوازه‌ن. سه‌باره‌ت به هۆنراوه‌ی دڵداری، سروشتخوازی و شین‌گێڕی؛ ڕوونی ده‌كاته‌وه كه سه‌ید حه‌مه سادق كوڕی سه‌ید عەلی دامه‌زرێنه‌ریه‌تی و له لایه‌ن بێسارانی و شێخ حه‌سه‌نی مه‌ولاناوا و مه‌وله‌وی تاوگۆزی و مه‌ستووره‌ی ئه‌رده‌ڵانه‌وه پهیڕەویی لێ كراوه. له هۆنراوه به مه‌به‌ستی فێركردندا، باس له گرنگیی ” العقیدە المرضیە ” مه‌وله‌وی ده‌كات.