لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه له‌سه‌ر هه‌ورامان كه به هه‌ردووشێوه‌زاری هه‌ورامی (گۆران) و كرمانجی ناوه‌ڕاست له لایه‌ن هادی به‌همه‌نییه‌وه نوسراوه‌و و له دوو توێی كتێبێكی (450) لاپه‌ڕەییدا چاپ كراوه.
ناوه‌ڕۆكی كتێب :
نوسه‌ر چه‌ندین بابه‌تی له سه‌ر مێژژو و جوگرافیا و زمان و دینی ناوچه‌ی هه‌ورامان باس كردووه و له نێویاندا باسی شاعیران و ناودارانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌شی هێناوه كه مه‌وله‌ویش وه‌ك یه‌كێك له شاعیرانی ئه‌و شێوه زاره ناوی له‌م كتێبه‌دا هاتووه . سه‌باره‌ت به مه‌وله‌وی ئاماژە‌یه‌كی كورت به ژیانی مه‌وله‌وی به هه‌ردوو شێوه‌زاری هه‌ورامی (گۆران) و كرمانجی ناوه‌ڕاست ده‌كات و پاشان پارچه هۆنراوه‌یه‌كی كه به‌بۆنه‌ی دوركه‌وتنه‌وه‌ی له دۆسته‌كه‌ی و غه‌می ئه‌و دوورییه‌وه هۆنیویه‌تیه‌وه ده‌هێنێت به بێ راڤه‌كردن.