توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه له سه‌ر هه‌ندێک له نامه‌كانی مه‌وله‌وی كه به شێوازی شیعر و په‌خشان نووسراون، له لایه‌ن حسێن مەحموود عه‌لییه‌وه ئاماده كراوه و له گۆڤاری زانكۆی گه‌رمیان، vol. 5 – ژماره (١) دا بڵاو كراوه‌ته‌وه.
ناوه‌رۆكی توێژینه‌وه:
توێژەر باسی له چه‌مكی نامه و قۆناغه مێژووییه‌كانی ده‌ركه‌وتنی نووسینی نامه كردووه، هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌كی گشتی باسی له نامه‌ی شیعری (چامه) كردووه. پاشان نامه شیعرییه‌كانی مه‌وله‌ویی خستووه‌ته به‌ر لێكۆڵینه‌وه و تێیدا ڕوونی كردووه‌ته‌وه كه مه‌وله‌وی ئه‌و نامه‌یه‌ی بۆ كێ و به چ هۆکارێک ناردووه، هه‌روه‌ها مانا و مه‌به‌ستی شیعره‌كانیش ڕوون ده‌كاته‌وه.