دیوانی مەولەوی مەلا عبدالكریمی مدرس ، كۆمەڵێ نووسەر كە ئەوانیش (گۆران ، محەمەدی مەلا كەریم ، حەكیم مەلا صاڵح ، ئەنوەر قادر محەمەد) پاش وەرگرتنی مۆڵەت لە بنەماڵەی مامۆستا مەلا عەبدولكەریمی مودەڕیس هەستان بە دووبارە لە چاپ دانەوەی دیوانی مەولەوی .
كە تێیدا كتێبی مەولەوییەكەی مامۆستا حەكیمی مەلا صاڵح كە چەند شیعرێكی بڵاونەكراوەی مەولەوی و بەشێك لە نامەی دكتۆراكەی ڕووناكبیر ئەنوەر قادر محەمەد و هەروەها لێكۆڵینەوەیەكی مامۆستا محەمەدی مەلا كەریمی وەك پاشبەند لەگەڵ دیوانەكەدا دانراون و، لە ساڵی 2006 لە چاپخانەی سەردەم چاپكراوە . |