لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بیه له سه‌ر جوانیناسی له دیوانی مه‌وله‌وییدا، كه له لایه‌ن كه‌لسومی عوسمان پوره‌وه دانراوه وه‌ك ماسته‌رنامه پێشكه‌ش كراوه، و له دو توێی كتێبێكی (246 ) لاپه‌ره‌ییدا له ساڵی (1389) دا به چاپ گه‌یه‌ندراوه.
ناوه‌ڕۆكی توێژینه‌وه:
توێژه‌ر توێژینه‌وه‌كه‌ی دابه‌ش كردووه بۆ پێشه‌كیه‌ك و چواربه‌شی سه‌ره‌كی ، له به‌شی یه‌كه‌مدا بنه‌ماكانی بابه‌تی جوانناسی دخاتهڕوو، و له به‌شی دووه‌مدا تیشك ده‌خاته سه‌ر ژیانی مه‌وله‌وی و به‌رهه‌مه‌كانی ، و له به‌شی سێیه‌مدا جوانناسیی له دیوانی مه‌وله‌ویدا ده‌خاته به‌ر لێكۆڵینه‌وه و باس له بابه‌ته‌كانی ته‌شبیه و ئیستیعاره‌و و كینایه و چه‌ند بابه‌تێكی تر ده‌كات، و به نمونه‌ی شیعری ڕوونیان ده‌كاته‌وه، و له به‌شی چواره‌م و كۆتایی دا دهرهئنجامهكان ده‌خاته ڕوو.