ئەم كەشكۆڵە شیعری گەلێ لە شاعیرانی فارس و كورد و عەرەبی تێدایە . تیایدا بایەخێكی تایبەتیی بە شیعری مەولەوی دراوە. یەكێك – كە نازانرێ كێیە- بەیت بەیت شیعرەكانی مەولەوی كە لەو كەشكۆڵەدان ژماردووە. تێكڕای بەیتەكان گەیشتوونەتە (962) بەیت.بە خەتێكی جوانی (نستلیق) نووسراوەتەوە، چەندین كەس بەشدارییان لە نووسینەوەیدا كردووە. لە شوێنێكدا نووسراوە: لەبەر خاتری نووری چاوم تۆفیق نووسیمەوە. بۆنەی شیعرەكانی تێدا نییە. لە هەندێ شوێنیدا تێكەڵاویی هەیە و شیعرەكانی جیانەكراونەتەوە، واتە لە نێوان پارچەیەك و پارچەیەكی دیدا (ولە) نەنووسراوە.
لاپەڕەكان نیشانەی ئەمبەرە و بەر (تباعە- رادود) یان بۆ دانەنراوە. كەوتن و لەناوچوونی تێدایە . هەروەها دڵۆپە ئاوی بەركەوتووە و هەندێ شوێنی سڕڕاوەتەوە، یان باش ناخوێنرێتەوە. چەند پارچە شیعری مەولەوی تێدایە كە لە دیوانە چاپەكەدا نین . (337) لاپەڕەیە. پێوانەكەی (17×15)ە . ژمارەی بەیتەكان لە لاپەڕەكاندا وەك یەك نین. ئەسڵەكەی لە كتێبخانەكەی مامۆستا محەممەد عەلی قەرەداغی دا پارێزراوە. سهرچاوه : دیوانی مهولهوی مهل عهبددوڕەحیمی تاوگۆزی، كۆكردنهوه و لێكۆڵینهوهی محهمهد عهلی قهرهداغی، (2015) چاپی یهكهم، بهرگی یهكهم ، لاپهڕە:35 |