ده‌ستخه‌تی كتێبخانه‌ی شوورای میللی ئێران – تاران
جۆری دەست خەت :ده‌ستخه‌ت
بە دەستی کێ نوسراوە: نه‌زانراوه‌
مێژووی دەستخەت: –
ژمارەی پەڕەکان:24
شیعری مەولەوی لە دەستخەتەکەدا:

24 پارچه‌ شیعری مه‌وله‌وی تێدایه‌

كورتە باسێك دەربارەی ئەم دەستخەتە

ئه‌م ده‌ستخه‌ته‌، ده‌ستخه‌تێكی بچكۆله‌یه‌ له‌ كۆتاییه‌وه ناته‌واوه‌، (29) لاپه‌ڕه‌یه‌ (24) پارچه‌ شیعری مه‌وله‌وی تێدایه‌.  له‌ كاغه‌زی ره‌نگاوڕه‌نگی زه‌رد و شین و په‌مه‌یی كاڵدا نوسراوه‌ته‌وه‌. خه‌ته‌كه‌ی خۆشه‌ كۆتایی دیار نییه‌. ناوی نوسه‌ره‌وه‌ و ساڵی نوسینه‌وه‌ی تێدا نییه‌. لاپه‌ڕه‌ی (7) به‌یت و زیاتر و كه‌متری تێدایه‌. ئه‌م ده‌ستخه‌ته‌ له‌ ( كتێبخانه‌ی شوورای میللی ئێران – تاران) دا به‌ ژماره‌ (9779) پارێزراوه‌.

 

سه‌رچاوه‌: دیوانی مه‌وله‌وی مه‌لا عه‌بدوڕه‌حیمی تاوگۆزی ( 2023)، محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، لاپه‌ڕه‌ : 101