توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بیی به‌راوردكارییه له نێوان زاری كرمانجیی ناوه‌ڕاست و شێوه‌زاری گۆران له ئه‌ده‌بی كوردیدا، له لایه‌ن عادڵ محەمەد پوورەوە ئاماده كراوه و له گۆڤاری «پژوهشنامه‌ی أدبیات كردی»، زانكۆی كوردستان، ساڵی شه‌شه‌م، ژماره (1)، به‌هار و هاوینی ساڵی 1399ی هه‌تاوی له‌چاپ دراوە.
ناوه‌رۆكی توێژینه‌وە:
كارێكی به‌رواردكارییه له نێوان هه‌ردوو شاعیری گه‌وره‌ی كورد مه‌وله‌وی و نالی وه‌ک دوو پێشه‌نگی شێوه‌زاری گۆران و زاری كرمانجیی ناوه‌ڕاست، كه تێیدا باس له مێژووی دێرینی شێوه‌زاری گۆران و ڕۆڵی مه‌وله‌وی له ئه‌ده‌بی شێوه‌ی گۆران‌دا ڕوون ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها باس له سه‌رهه‌ڵدانی زاری كرمانجیی ناوه‌ڕاست له ئه‌ده‌بی كوردیدا ده‌كات و ڕۆڵ و پێگه‌ی نالیی تێدا ده‌خاته ڕوو. پاشان تیشک ده‌خاته سه‌ر كاریگه‌ریی سه‌رهه‌ڵدانی زاری كرمانجیی ناوه‌ڕاست له سه‌ر ئه‌ده‌بی گۆران.