ئه‌م كتێبه (مه‌وله‌وی و هونه‌ری شیعر) كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌یه له نووسینی مامۆستا ئه‌یوب كوێخا ڕۆسته‌مه ، و له میانی 447 لاپه‌ڕه‌دا و ساڵی 2016ی زاینی له چاپدراوه.كتێبه‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتی به‌سه‌ر هه‌شت بابه‌تدا دابه‌شكراوه ، بۆ هه‌ر بابه‌تێك چه‌ند نموونه‌یه‌كی شیعری وه‌رگرتوون.
له‌م كتێبه‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ك شیعری وه‌رگێڕدراوی (مه‌وله‌وی) بۆ سه‌ر دیالێكتی كرمانجی ناوه‌ڕاست به نموونه وه‌رنه‌گیراوه، ته‌نها ئه‌و نموونانه وهرگریراوون كه به هه‌ورامی هۆنراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ك نووسه‌ر ئاماژه‌ی به هۆكاره‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌ی به‌م شێوازهكردووه له‌به‌ر ئه‌م دوو هۆكاره( نووسه‌ر به ته‌واوی له‌گه‌ڵ دیدی ئێرانیییهكان ته‌بایه به‌وه‌ی وتوویانه: ( وه‌رگێرانی شیعر له باشترین شێوازیدا وه‌ك نه‌خشی پشتی فه‌رش خۆی ده‌نوێنێت)، ئه‌میش هه‌ورامیه و كۆكاری ئه‌و شێوه‌زمانه‌ی (مه‌وله‌وی) شیعره‌كانی پێی هۆنیوه‌ته‌وه، كێشه‌ی له تێگه‌یشتنیاندا نییه، بۆیه به پێویستی نه‌زانیووه له شیعره وه‌رگێڕراوه‌كان نموونه وه‌رگرێت ، هه‌روه‌ها مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی كاری وه‌رگێڕانه‌كه نییه، چونكه به‌ڕای نووسه‌ر ئه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی په‌یامی نووسینی ئه‌م كتێبهوهیه). به بڕوای نووسه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌وله‌وی گه‌یاندووه‌ته لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵات له شیعرهۆنینهوهدا، هیچ نهێنییه‌كی تێدا نییه بێجگه له ئه‌شق ، ئه‌م زاته دڵی كردووه‌ته ماواو مه‌نزڵگه‌ی ئه‌شق بۆ ( هاوسه‌ر و منداڵ ، خزم و دۆست و هاوڕێ، پیر و ده‌ستگیر و هه‌موو هاوموریدانی ، زێد و ماوای ، سروشتی وڵاته‌كه‌ی ، ئه‌رزشه ئینسانییه‌كان …هتد)، هه‌ر له‌مانه‌شه‌وه ویستوویه‌تی ئه‌شقه‌كه‌ی به ڕێگه‌ی خۆشه‌ویستییه‌كی راسته‌قینه‌ی خودایی رێچكهبگرێت و بتوانێت له ده‌ركه‌ی نیاز و مهرامهكانیهوه له موریدهوه به‌ره‌و موراد بڕوات. به‌ڵام كه ئه‌وه‌شی بۆ مه‌یسه‌ر نه‌بووه، هه‌ر له رێی ئه‌شق به‌رده‌وامبووه و هه‌تا ئه‌سپاردنی دوا هه‌ناسه‌كانی كۆڵینهداوه و هیوابڕاو نه‌بووه، چونكه پێیوابووه هه‌ر ئه‌و رێیه گرتوویه‌تی تاكه زامنه بۆ ئه‌وه‌ی له ژیانه‌كه‌ی تردا ئاسووده و سه‌رمه‌ست به هه‌وای ئه‌شقه‌وه به ئاواته‌كانی بگات.
نووسه‌ر ڕێچكه‌یه‌كی كه‌مێك جیاوازی بۆ ڕاڤه‌ی شیعره‌كانی (مه‌وله‌وی) گرتووه . راڤه‌كردن و لێكدانه‌وه‌ی هه‌موو شیعره‌كان به زنجیره ، یان به پێی پیته‌كان مه‌به‌ستی نییه، له‌سه‌ر بنه‌مای بابه‌ته شیعرییه‌كان لێیان ده‌كۆڵێته‌وه و هه‌ر به‌و ئاكارهشدا نموونه‌كان ده‌خاته‌ڕوو، له‌ناو نموونه شیعرییهكانیشدا سه‌باره‌ت به هه‌موو دێڕه‌كان قسهینهكردووه و ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی به‌لاوه مه‌به‌ستبووه كه تێگه‌یشتنی پێویست بۆ بابه‌ته‌كه بدات به ده‌سته‌وه. ئه‌گه‌ر چی ئه‌م جۆره كاركردنه له‌ناو شیعری (مه‌وله‌وی)دا زۆر قورسه، چونكه زۆرجار چه‌ند بابه‌تێكی جیاواز له ناو یه‌ك ده‌قی شیعری ئه‌م شاعیره‌دا ده‌رده‌كه‌ون، بۆ نمونه پارچه شیعری وای هه‌یه له یه‌ك كاتدا باسی (سروشت ، ره‌ویه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ، په‌یوه‌ندی رۆحی، دووری و دابڕان، سكاڵا له ده‌ست ئێش و ئازار و نه‌هامه‌تی رۆژگار و پیری و یهككهوتهیی ، گله‌یی و گازه‌نده و .. هتد) له خۆده‌گرێت.
29/4/2021