ئه‌م كتێبه له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن گۆران و محه‌مه‌د حیجازییه‌وه كاری پێداچوونه‌وه و ڕێكوپێككردنی بۆ كراوه، هه‌روه‌ها زیادكردنی كۆمه‌ڵێك شیعری بڵاونه‌كراوه‌ی مه‌وله‌وی. ساڵی 2004 له دووتوێی (760) لاپه‌ڕه‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه دیوانی مه‌وله‌ویی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس وه‌ك بنچینه‌ی كاره‌كانیان سوودی لێ وه‌رگیراوه.
پێشه‌كییه‌كی ده‌زگای گۆران و ڕوونكردنه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی له‌چاپدانی ئه‌م دیوانه، هه‌روه‌ها چه‌ند باسێك له باره‌ی ئه‌و كارانه‌ی بۆ مه‌وله‌وی كراون له پشكنین و لێكۆڵینه‌وه‌ی شیعره بڵاونهكراوهكانی مه‌وله‌وی له كتێبی “مه‌وله‌وی”ی نووسراوی حه‌كیم مه‌لا ساڵح و باسێك له دیوانی مه‌وله‌وی له ئاماده‌كردنی “صدیق صهفیزاده”، پاشان دانانه‌وه و نووسینه‌وه‌ی دیوانی مه‌وله‌ویی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس و زیادكردنی ئه‌و شیعرانه‌ی له‌و دیوانه‌دا نین كه زیاد له (62) پارچه‌شیعره.