یەکەمین میهرەجانی مەولەوی
ده‌زگای ڕۆشنبیری و بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردی له ڕۆژانی 24-25/8/1988 دا له سلێمانی ڕێكی خست.
مه‌وله‌وی ، به‌و بوزورگی یه‌وه تا ئه‌م میهره‌جانه (1988) بیره‌وه‌ری یه‌كی جه‌ماوه‌ریی بۆ نه‌كراوه و كۆڕ و میهره‌جانی بۆ سازنه‌كراوه، تاوه‌كو له‌م دوایی یه‌دا ده‌زگای ڕۆشنبیری و بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردی هه‌ستی به‌م كهلێنهكرد و دوو لیژنه‌ی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی و هێنانه‌دیی ئه‌م ئاواته پێكهێنا . لیژنه‌ی یه‌كه‌م له یه‌غدا بوو به سه‌رۆكایه‌تیی مامۆستا مصلح مصطفی جه‌لالی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگا و ئه‌ندامه‌تیی مامۆستایان مصطفی نه‌ریمان و عبدالرزاق بیمار. لیژنه‌كه بانگه‌وازێكی له ڕۆژنامه‌ی (هاوكاری) دا بڵاوكرده‌وه و چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی گه‌یشته ده‌ست و به چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌و باس و لێكۆڵینه‌وانه دا كه شیاوی بڵاوكردنه‌وه‌ن. لیژنه‌ی دووه‌میش له‌م زاتانه پێكهات له سوله‌یمانی:
د.عزالدین مصطفی رسول
مصطفی نه‌ریمان
مصطفی صالح كریم
فریا جاف
ئازاد محمود
ئه‌م لیژنه‌یه بڕیاری چۆنیه‌تی به‌رپاكردنی ئه‌و میهره‌جانه‌ی دا‌و به‌رنامه‌ی بۆ دانا و سه‌رپه‌رشتیی میهرهجانهكهی كرد و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له مانگی ئابی 1988 دا چه‌ند جار كۆبوه‌وه و ، میهره‌جانه‌كه له ڕۆژانی 24-25/8/1988 دا له هۆڵی ڕۆشنبیریی جه‌ماوه‌ر له سوله‌یمانی به پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی بۆی دانرابوو ڕێكخرا.
دەتوانن لێرەوە کۆی هەموو ئەو بابەتانەی کە پێشکەشکراوە ببینن
ڕۆژی یەکەم
- 1988.08.24
- له هۆڵی ڕۆشنبیریی جه‌ماوه‌ر له سلێمانی
ڕۆژی دووەم
- 1988.08.25
- له هۆڵی ڕۆشنبیریی جه‌ماوه‌ر له سلێمانی