سـاقی! ئـاوهرده و گرد كیاســـتێنین
وریــا بـهردهوو كـهرده ئاسـتێـنیــن
حـاڵ(ماضی) ئـاسـا هـا نه گـوزهردا
موقیـم موســافیـر ره‌نـگ نه سـهفـهردا
كـاروانسـهرای كـۆن ده‌ور دنیای دوون
جـه بــارگهی یــاران وه چــۆڵ مــهینوون
قافڵه كۆچ كه‌رده‌ن، بـهرزهن ده‌نـگ زهنـگ
وڕان حوجره‌ی خان وجوود سه‌نگ به سه‌نگ
هـۆسـای تــای (شـاوڵ) دانـش وه مشـتـی!
بـهنـنا بـاشــیـی بـورج دیـواران گشــتـی
قــهدهم رهنـجــه كـهر وه لای كــارهوه
بنچـیـنـهم وه تـهرح مــه‌ی هۆردارهوه
عــهمــارهتــێوهن بـیـنـاش بــاقــی بــۆ
ئاو: مه‌ی، خاك: دوردی، به‌نناش ساقی بۆ
دكتۆر محمد صدیقی موفتیزاده له لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م پارچه هۆنراوه‌ی مه‌وله‌وی دا ده‌فه‌رموێت: خودالێخۆش‌بوو له‌م پارچه‌دا كاره‌ساتی هاتن و چوونی به‌ره‌ی مرۆ، هه‌ڵئه‌دا و، ئه‌ڵێ ئه‌ی پیاڵه گێڕ! ئێمه هه‌موومان بۆ ئه‌م جیهانه هێنراوین و له‌م جیهانه‌ش ئهنێررێین و، ئه‌وه‌ی كه خواردوومانه له‌گه‌ڵ خۆمانی ئه‌به‌ین و، ئه‌وه‌ش كه كردومانه، به‌شوێنی خۆمانه‌وه، به‌جێی ئه‌هێڵین ،رۆژگاری حاڵ ههرلهبهرهوه، وه‌كو ڕۆژگاری ڕابردووی لێ دێ، دانیشتوانی ئه‌م جیهانه كۆنه، وه‌ك رێبوار، له رۆیشتندان، كاروانسه‌رای له‌مێژی دنیای بێبایی، چۆڵ له به‌زم و ئاهه‌نگی یاران دێته پێش چاوم، كاروانی ڕه‌وانم باریكردووه و، ده‌نگی زه‌نگی پێشاهه‌نگ به‌رزبووه‌ته‌وه، چونكه هۆده‌ی كاروان سه‌رای په‌یكه‌ر رووخیوه و، به‌ردی به‌سه‌ر به‌رده‌وه نه‌ماوه.
ئه‌ی پیاڵهگێڕ! تۆ ئۆساباشی (زانست له مشتی) واته له بهنناییدا زۆر مههارهتت هه‌یه و، بۆ رێك و پێككردنی دیوارانی هه‌موو بورج و بینایێ، (شاقوڵ) به‌كاربه‌رێكی چاكی، تكا ئه‌كه‌م، زه‌حمه‌ت بكێشه، وه‌ره سه‌ر كار، ره‌نگی بناغه‌ی كۆشكی په‌یكه‌رم به (مه‌ی) بڕێژه و، تازه‌ی كه‌ره‌وه كۆشكێكی ئه‌وتۆ، كه قه‌ت تێك نه‌چێ و، هه‌تاهه‌تایه، هه‌ر بمێنێته‌وه، ئاوی: قوڕی شه‌راو و، خاكی: له خڵته‌كه‌ی و، ئۆستاشی پیاڵهگێڕی به‌زمی مه‌یخانه‌ی دڵداریی هه‌میشه‌یی بێ،
سه‌رچاوه (محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی – دیوانی مه‌وله‌وی- كۆكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه و لێكدانه‌وه و وه‌رگێڕانی دكتۆر محه‌مه‌د صدیقی موفتیزاده -به‌رگی دووه‌م—پارچه‌ی 150- 2017).