شێخی سیراجەدینی یەکەم داوای تەزبیحێک بە دیاری لە مەولەوی دەکات.

ئەبێت چ ساتێکی جوان و ناسک بوبێت کاتێک شێخی سیراجەدینی یەکەم داوای تەزبیحێک بە دیاری لە مەولەوی دەکات و مەولەویش لەگەڵ تەزبیحەکەدا ئەم هۆنراوەش بەدیاری بۆ شێخەکەی دەنێرێت.

جیلوەی جەلای جـام دڵـەی پڕ جە گەرد
فەرمات پـەی تـەزبـێح ها ڕەوانـەم كەرد(2)
پـەری تـۆ خـاسەن هەر شام تا سـەحـەر
هـەر ژمـارەی وەصـڵ باڵای دڵـبـەر كـەر(3)
نەك چون من و ضوو وە هوو ناو ئەستە
خەم سیواك ، نمای مـەیـنـەتـان بـەسـتـە(4)
نیشتەی گۆشتەی تار نـماز خـانـەی دەرد
ڕوو نـە پـای مـیـحـراو هـەنـاسـان سـەرد(5)

جارێكیان شیخ عثمانی سراج الدینی تەوێڵە داوای تەزبیحێک لە مەولەوی ئەكات، ئەویش تەزبیحەكەی بۆ ئەنێرێ و ئەم شیعرانەشی لەگەڵیدا بۆ ئەنووسێ.
واتای بەیتاكان:
ئەی ئەو دۆستەی كە هۆی پاك بوونەوە و رووناكیی جامی دڵە پڕ لە تۆزەكەی منی ، فەرموبووت بۆ تەزبیح وا بۆم ڕەوانە كردی . *لە هەندێ نوسخەدا لە جیاتیی(گەرد) نووسراوە (دەرد).
تەزبیح بۆ تۆ باشە هەر لە ئێوارەوە تا سبەینێ ژمارەی گەیشتن بە باڵای یاری پێ بكە.
*لە هەندێ نوسخەدا لە جیاتیی(هەر شام و سەحەر ) نووسراوە (هەر شام ، هەر سەحەر).
مەعنای دوو بەیتی ئەخیر پێكەوە دێ: نەك وەك من كە دەس نوێژم بە خوێناو گرتووە و خەم و مەینەت سیواكمە و نوێژی مەینەتم دابەستووە و لە سووچی تاریكی مزگەوتی دەردا دانیشتووم ڕووم كردووەتە میحرابی هەناسەی سارد.
(2)جیلوە: خۆ دەرخستن . جەلا: ڕووناكی . فەرمات: فەرمووت.
(3)پەری: بۆ . شام: ئێوارە .
(4)وضوو: دەس نوێژ . ئەستە: سەندوو ، گرتوو . نما: نوێژ . بەستە: دابەستوو .
(5)نیشتە: دانیشتوو . تار: تاریك . نماز خانە: مزگەوت . میحراو: میحراب .

سەرچاوە
*(“دیوانی مەولەوی” كۆكردنەوە و، لێكۆڵینەوەو ، لێكدانەوە و ، لەسەرنووسینی: (مەلا عبدالكریمی مدرس”پێش نوێژ و خوتبەخوێنی مزگەوتی ئەحمەدی وە مامۆستای خوێندنگای شێخ عبدالقادری گەیلانی لە بەغدا”)، پیتی “ج” لاپەڕە 178 ساڵی 1961).
تێبینی: دەرگای دووبارە بڵاوكردنەوەی هەموو بابەتەكانی ئەم ماڵپەڕەی(حەزرەتی مەولەوی) بۆ هەمووان واڵایە بە مەرجێك ئاماژە بە پەڕەی (mawlawi.krd ) بكرێت.

هەڵبژاردەی بابه‌ت: