نوسخه‌ی ئیره‌جی به‌ختیاریی
جۆری دەست خەت :كه‌شكۆڵ
بە دەستی کێ نوسراوە: سه‌ید طاهیری هاشمی
مێژووی دەستخەت: –
ژمارەی پەڕەکان:133
شیعری مەولەوی لە دەستخەتەکەدا:

215 پارچه‌ شیعر

كورتە باسێك دەربارەی ئەم دەستخەتە

ئه‌م به‌ كه‌شكۆڵه‌ به‌ خه‌تی مامۆستا سه‌ید طاهیری هاشمی بۆ ئیره‌ج خانی به‌ختیاریی سه‌نجاویی نوسراوه‌ته‌وه‌، و مێژووی نوسینه‌وه‌كه‌ی دیاری نه‌كردووه‌ به‌ڵام، له‌ كۆتایی نوسخه‌كه‌وه‌ به‌ شیعری خۆی شیوه‌نی بۆ ئیره‌ج نوسیوه‌ و مێژووی كۆچی دوایی كه‌ سالی (1367 ك ) بووه‌ دیاری كردووه‌. واته‌ ئه‌م نوسخه‌ پێش ئه‌و مێژووه‌ نوسراوه‌ته‌وه‌.  ئه‌م ده‌ستخه‌ته‌ (133) لاپه‌ره‌یه‌،وسه‌رجه‌م ( 215) پارچه‌ شیعری دیوانی مه‌وله‌وی تێدایه‌.

مامۆستا جگه‌ له‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی شاهانه‌ و له‌ كاغه‌زی ڕه‌نگاو ره‌نگدا نوسیویه‌تییه‌وه‌، گه‌لێ ورده‌كاری تیدا كردووه. جیاوازی چه‌ند نوسخه‌ی له‌ په‌راوێزییه‌وه‌ نوسیوه‌. ئه‌و نوسخانه‌ی كه‌ شیعری مه‌وله‌وی لێ وه‌رگرتوون دیاریی كردوون و ناوی خاوه‌نه‌كانیانی هێناوه‌. هه‌روه‌ها ئه‌و پارچه‌ شیعرانه‌ی كه‌ گومانی لێیان هه‌بووه‌ له‌ سه‌ری نووسیون .

 

سه‌رچاوه‌: دیوانی مه‌وله‌وی مه‌لا عه‌بدوڕه‌حیمی تاوگۆزی ( 2023)، محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، لاپه‌ڕه‌ : 121