ئەم كەشكۆڵە یەكێكە لە كەشكۆڵە رەنگین و نایابەكانی كتێبخانەی كوردی و لە قەوارە و چڕیی ناوەڕۆكی و وردەكاریی نووسینەوەیدا كەموێنەوە.ئەم كەشكؤڵە (738) لاپەڕەیە . پێوانەكەی (23*13) ە. ژمارەی دێڕەكانی لاپەڕەكانی وەك یەك نین . لە دەوروبەری ساڵی (1330ك) دا نووسراوەتەوە. (144) لاپەڕەی بۆ دیوانی مەولەوی تەرخان كراوە. نزیكەی (160) پارچە شیعری مەولەوی تێدایە.
بە خەتێكی فارسی ئامێزی خۆشخوێن نووسیویەتییەوە. لە گەلێ شوێنی پێویستدا سەرو بۆری بۆ وشەكان كردوە و مانای لێكداونەتەوە و، هەندێ جاریش بۆنەی وتنەكەی نووسیوە.زۆر وردەكاری تێدا كراوە و نووسەرەوەكەشی زۆر شارەزای زاراوەی ناوچەی تاوەگۆزی و مەولەوی بووە ، بۆیە هەر پارچە شیعرێكی مەولەوی لەم كەشكۆڵەدا هەبێت وەك سەرچاوەیەكی سەرەكی و دایكانە بۆ شیعری كەشكۆڵەكانی دیكە دانراوە. سه‌رچاوه : دیوانی مه‌وله‌وی مه‌ل عه‌بددوڕەحیمی تاوگۆزی، كۆكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، (2015) چاپی یه‌كه‌م، به‌رگی یه‌كه‌م ، لاپه‌ڕە: 27 |