ئەم دەستخەتە (114) لاپەڕەیە، هەمووی بە خەتی مامۆستا سەید طهیری هاشمییە.ئەم دەستخەتەیش لە لای د.محەمەد صدقی موفتی زادە بووە و بۆ دیوانی مەولەوی كاری لەسەر كردووە. ئێستە لە كتێبخانەی بەرلین پارێزراوە.مامۆستا بە خەتێكی زۆر جوان نووسیویەتییەوە، سەرەتاكەی بە خەتێكی گەورە و بە مەرەكەبی سوور بەم شێوە نووسیوە:((دیوان عارف سامی و علامەء نامی یگانە استاد علم و ادب مولانا السید عبدالرحیم المعدوم- قدس اللە روحە-)) دوای ئەوە بە خەتی (نستعلیق) و بە مەرەكەبی رەش دیوانەكەی دەست پێكردووە.
پارچەكانی بە (ولە) كە بە مەرەكەبی سوور نووسیویەتی لە یەك جیاكردووەتەوە.لە هەندێ شوێندا لە پەراوێزەوە تەعلیق و بۆنەی وتنی پارچەكانی نووسیوە. لە هەندێ جێگەیشدا د.محەمەد صدیق تەصحیح و راستكردنەوەی بەسەر لاپەڕەكانەوە هەیە.ئەم دەستخەتە(197) پارچە شیعری مەولەوی تێدایە ، هەمووی بە خەتی مامۆستای هاشمی خۆیەتی. بەڵام مێژووی نووسینەوەی پێوە نییە. سهرچاوه : دیوانی مهولهوی مهل عهبددوڕەحیمی تاوگۆزی، كۆكردنهوه و لێكۆڵینهوهی محهمهد عهلی قهرهداغی، (2015) چاپی یهكهم، بهرگی یهكهم ، لاپهڕە:66،65 |