ئه‌م ده‌ستخه‌ته تایبه‌تمه‌ندیی زۆر جیاوازیی زیادی له ته‌ك ده‌ستخه‌ته‌كانی دی‌دا هه‌یه له‌وانه:
– له سه‌ره‌تای دهستخهتهكهوه له (72) لاپه‌ڕه‌دا ژیانی مه‌وله‌وی له: ناوی، سه‌ره‌تای ژیانی، عیشقی، كۆچی دوایی، دانراو و شوینه‌واری، ته‌ریقه و ڕێبازی، ئه‌و شێخانه‌ی مه‌وله‌وی به خزمه‌تیان گه‌یوه، هاوه‌ڵانی مه‌وله‌وی، شێخ و پیره‌كانی ته‌ریقه‌تی، مامۆستایانی مه‌وله‌وی له زانایان، هاوڕێیانی مه‌وله‌وی له شاعیران و ئه‌دیبان، دۆست و ناسراوانی له میران و والییان، نه‌وه‌كانی مه‌وله‌وی و… تاد نووسیوه.
– ئه‌م سه‌ره‌تا كه بۆ ئه‌م ده‌ستخه‌ته‌ی نووسیوهی خۆی له خۆیدا كتێبێكی سه‌ربه‌خۆیه و ده‌كرێ وه‌ك ژیاننامه‌یه‌كی مه‌وله‌وی بنوسرێت. مامۆستا هاشمی ئه‌م ده‌ستخه‌ته‌ی بۆ دوكتۆر كه‌ریمی به‌ختیاریی سهنجاویی نووسیوه‌ته‌وه و به‌وی پێشكه‌ش كرددوه. ئه‌م كاره‌ی له رۆژی 24/7/1344 ی شه‌مسیدا ته‌واو كردووه. دوای ئه‌وه به سهرلهوحهیهكی قه‌شه‌نگ و رازاوه ده‌ستی كردووه به نوسینه‌وه‌ی دیوانی مه‌وله‌وی.
– دیوانی مه‌وله‌وی كردووه به دوو به‌شه‌وه : به‌شی یه‌كه‌م: ئه‌و پارچانه‌ی كه به لایه‌وه وه‌هایه شیعری مه‌وله‌وین و گومانی تیایاندا نیه. ئه‌مه له لاپه‌ڕه (1) تا لاپه‌ڕه (108) ی ده‌ستخه‌ته‌كه‌ی گرتوه‌ته‌وه – ئه‌م ژمارانه دوای (72) لاپه‌ڕه پێشه‌كیی ژیانی مه‌له‌وی – له‌م به‌شه‌دا (187) پارچه شیعری درێژ و كورت و روباعی و تاكی نووسیوه.
– دوای ئه‌وه چووه‌ته سه‌ر باسی ئه‌و شیعرانه‌ی گومانیان لێ ده‌كرێ شیعری مه‌وله‌وی نه‌بن و مامۆستای هاشمی به شیعری ئه‌وی نه‌زانیون، ئه‌وانه‌یشی به جیا نووسیوه و لاپه‌ڕه (110) ه‌وه تا لاپه‌ڕه‌ی كۆتایی ده‌ستخه‌ته‌كه‌ی گرتوه‌ته‌وه، كه لاپه‌ڕه (157) هو ، ئه‌مه‌یشی له مێژووی 30/7/1344 دا ته‌واو كردووه. له‌م به‌شه‌یشدا (110) پارچه شیعری درێژ و كورت و تاك و چوارخشتهكیی نوسیوه.شایانی باسه – وه‌ك له مێژووی لێبوونه‌وه‌ی له پێشه‌كییه‌كه و مێژووی كۆتایی دیوانهكهوه ده‌رده‌كه‌وی – مامۆستای هاشمی ئه‌م دیوانه‌ی كه (157) لاپه‌ڕه‌یه به‌و خه‌ته خۆشه و جوان و هه‌موو ورده‌كارییه‌وه له یه‌ك حه‌فته‌دا نووسیوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: دیوانی مه‌وله‌وی مه‌لا عه‌بدوڕه‌حیمی تاوگۆزی ( 2023)، محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، لاپه‌ڕه :83