ئه‌م كه‌شكۆڵه له شێوه‌ی بهياض دا نوسراوه‌ته‌وه، ده‌كرێ پێی نه‌ڵێم كه‌شكۆڵ چونكه تایبه‌ته به دیوانی مه‌وله‌وییه‌وه و شیعری كه‌سی دیكه‌ی تێدا نییه. دیوانه‌كه (118) پارچه شیعری مه‌وله‌وی تیدایه تێكڕا (144) لاپه‌ڕه‌یه، به خه‌تێكی (نه‌سته‌علیق) ی جوان نووسراوه‌ته‌وه. ده‌كرێ به‌م نوسخه بگوترێ دیوانیی، چونكه له‌به‌ر به‌رپرسێكی ئه‌و سه‌رده‌مه و بۆئه‌و نووسراوه‌ته‌وه، نووسه‌ره‌وه‌كه‌ی له كۆتاییدا نووسیویه: ( بعد ما مضی من عمری –تخمینا- خمس و أربعون سنه، التمس منی أكرم زائر بیت الله الحرام، اعنی جناب الحاج میرزا مصطفی خان الملقب بحاجی احتشام دیوان ان اكتب كلام المعدومی –رحمه الله – فسودته عجالة، و ان كنت مكرها للكتابة، امتثالا لامره، فی سبع و عشرین من شهر شوال و هنا أنا المذنب الأثیم عبدالكریم سنة 1318).
واته: دوای ئه‌و به مه‌زه‌نده 45 ساڵ له ته‌مه‌نم ڕۆیشتبوو بهڕیزترینی زیاره‌تكارانی خانه‌ی خودا حاجی میرزا موصطه‌فا خانی ناسراو به ( حاجی احتشام دیوان) داوای لێكردم كه دیوانی مه‌عدوومی ( خودا ڕه‌حمی پێ بكا) بۆ بنوسمه‌وه، به ناچاری داواكه‌یم به جێ هێنا و به په‌له دیوانه‌كه‌یم بۆ نووسییه‌وه. له 27ی مانگی شه‌والی ساڵی 1318 ك دا. منیش به‌نده‌ی تاوانكار عه‌بدولكه‌ریم.ناوم نا كه‌شكۆڵی موفتیی چونكه له سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می نووسراوه ك(كتابخانه‌ی موفتی) ئیتر نازانم چ موفتیهكه و چۆن لای (احتشام دیوان) ه و كه‌وتووه‌ته لای ئه‌و .
سه‌رچاوه: دیوانی مه‌وله‌وی مه‌لا عه‌بدوڕه‌حیمی تاوگۆزی (2023) ، محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، لاپه‌ڕه : 136