ئه‌م كه‌شكۆڵه یه‌كێكه ده‌ستخه‌ته نایابه‌كانی دیوانی مه‌وله‌وی، و له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌میدا به فارسی شتێك نوسراوه ئه‌مه كوردییهكهیهتی: (ئه‌م شیعرانه له رووی نوسخه‌یه‌ك نوسراونه‌ته‌وه كه خوالێخۆشبوو مه‌وله‌وی مه‌عدوومی له كه‌ناری كتێبێكدا به خه‌تی خۆی بۆ خوالێخۆشبوو مامۆستای مینبه‌ری به یادگار نوسیوهتییهوه. بۆیه له شێوه‌ی ژماره و روونوسكردنیدا هیچ جۆره گۆڕانكارییه‌ك نه‌كراوه، وئه‌م وه‌ك ئه‌و وایه) .
به خه‌تێكی نه‌سته‌علیق نوسراوه‌ته‌وه، مێژووی ده‌ستخه‌ته‌كه و نوسهرهوهكهی نه‌زانراوه.ئه‌م ده‌ستخه‌ته (131) لاپه‌ڕه‌یه) و هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌ك (16) به‌یتی تێدایه. سه‌رجه‌م (188) پارچه شیعری مه‌وله‌وی تێدایه، و (15) پارچه‌یان له دیوانه چاپه‌كه‌ی مامۆستای موده‌ڕیس دا نین. ناته‌واوی و پچڕان و كه‌م و زیادی تێدایه.
سه‌رچاوه: دیوانی مه‌وله‌وی مه‌لا عه‌بدوڕه‌حیمی تاوگۆزی ( 2023)، محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، لاپه‌ڕه : 42