ئه‌م كه‌شكۆڵه خۆی هیچ ناوێكی به‌سه‌ره‌وه نیه و له كتێبخانه‌ی (به‌رلین) دا به ژماره (9879) پارێزراوه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك شیعری بڵاونه‌كراوه‌ی مه‌ستووره‌ی به كوردی تێدایه، ئه‌و ناوه‌ی لێنراوه.ئه‌م كهشكۆڵهش له شێوه‌ی ( بهياض ) دایه، یه‌كێكه له ده‌ستخه‌ته نایابه‌كانی به‌ری ڕه‌نجی مامۆستایان و ئه‌دیبانی كورد. ئه‌م ده‌ستخه‌ته له سه‌ره‌تاوه شیعری بولبول، سه‌عدی، شیفایی، ویصالی، لاغیر، موشتاق، مه‌خفی، حیره‌ت، كه‌لیم، كه‌مال، مه‌جنون، سوڵتان، شێخ شه‌هاب، صفری، قه‌صاب، فه‌ره‌ج، فه‌ره‌یدون، یه‌غما، مه‌جمه‌ر، و… ی تێدایه و تا لاپه‌ڕه (193) ی له شیعری ئه‌و شاعیرانه و كه‌سانی دیش ئاخنراوه. له‌وه به‌دواوه شیعری مه‌وله‌وی ده‌ست پێ ده‌كات و، تا لاپه‌ڕه (275) له‌وێوه شیعری مه‌ستووره دێت تا كۆتایی ده‌ستخه‌ته‌كه كه لاپه‌ڕه (322) ه. ده‌ستخه‌ته‌كه به خه‌تێكی (نه‌سته‌علیق) ی شكسته نوسراوه‌ته‌وه، خه‌ته‌كه‌ی خۆشه، به‌ڵام زۆر ئاوی به‌ركه‌وتووه و، له هه‌ندێ جێگه‌یدا شێواوه و باش ناخوێنرێته‌وه.مێژووی نوسینه‌وه و ناوی نوسه‌ره‌وه‌ی دیار نییه.
دیوانی مه‌وله‌وی مه‌لا عه‌بدوڕه‌حیمی تاوگۆزی ( 2023)، محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، لاپه‌ڕه : 91