ئه‌م كه‌شكۆڵه به خه‌تی (نه‌سته‌علیق)ی جوان نووسراوه‌ته‌وه. و لێكدانه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی سه‌یید محه‌مه‌د صادقی هه‌یبه‌تی به‌سه‌ره‌وه‌یه، كه خۆی شاعیر و مه‌لا چاك بووه. ئه‌م ده‌ستخه‌ته (140) پارچه شیعری تێدا كه هه‌موویان شیعری مه‌وله‌وین، جگه له‌یه‌ك دوو پارچه‌ی شێخ عه‌بدوڵای داخی و بولبول كه یان بۆ مه‌وله‌وییان ناردووه یان له وه‌ڵامی نامه‌ی مه‌وله‌وییدا وتوویانن. ده‌ستخه‌ته‌كه دڵۆپه و ئاوی به‌ركه‌وتووه، به‌ڵام هیچی له‌ناونه‌چووه. ئه‌م كه‌شكۆڵه بۆنه‌ی شیعری وتنی شیعری كه‌م تێدایه. له شیعره‌كانی مه‌وله‌وی و داخیدا دیاری كراوه كامه شیعری مه‌وله‌وی و كامه شیعری ئه‌وانه.له ته‌ك ده‌ستخه‌تی دی‌دا به‌راورد كراوه و، له چه‌ند جێگه‌یدا نوسراوه (بلغ) كه ئه‌مه له ده‌ستخه‌تی كۆندا نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه له ته‌ك ده‌ستخه‌تی دی‌دا موقابه‌له كراوه. له شێوه‌ی كهشكۆڵدا نوسراوه‌ته‌وه، لاپه‌ڕه‌ی (16) به‌یتی تێدایه. نوسهرهوهكهی له كۆتاییه‌وه نوسیویه: نوسینه‌وه‌ی غه‌زه‌له‌كانی سه‌یید عه‌بدوڕه‌حیمی مه‌وله‌وی ( مه‌عدووم ) ته‌واو بوو. به‌نده‌ی كه‌مترین محه‌مه‌د سه‌عیدی حسه‌ینی قهڵاگایی عومه‌ریی نه‌جیمی له (18) ذیلحهجهی ساڵی (1324) دا نووسییه‌وه.
سه‌رچاوه: دیوانی مه‌وله‌وی مه‌لا عه‌بدوڕه‌حیمی تاوگۆزی ( 2023)، محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، لاپه‌ڕه :66