ئه‌م ده‌ستنووسه‌ش یه‌كێكی دییه له ده‌ستخه‌ته نایاب و گشتگیره‌كانی دیوانی مه‌وله‌وی، و نوسهرهوكهی بۆ دیوانی مه‌وله‌وی ته‌رخان كردووه و به‌شێكی زۆری له شیعره‌كانی مه‌وله‌وی تێدا كۆ كردوه‌ته‌وه. شێخ محه‌مه‌دی كوڕی شێخ محه‌مه‌دی كوڕی شێخ مصطه‌فای چناره‌یی ڕۆژی (29) ڕهبیعولئاخری ساڵی (1329 ك) له نوسینه‌وه‌ی بووه‌ته‌وه. و (150) پارچه شیعری مه‌وله‌وی تێدایه.
نوسهرهوهكهی پابه‌ندی ڕێبازێكی تایبه‌تیی نه‌بووه و، وه‌ك دیوانه‌كانی دی مه‌وله‌وی – كهشكۆڵئاسا – هه‌ر چیی له شیعری مه‌وله‌وی ده‌ستكه‌وتووه، یان له ڕووی ئه‌و دهستخهتهوه كه له ده‌ستیدا بووه، دیوانه‌كه‌ی نوسیوه‌ته‌وه. وادیاره له دوو سێ به‌ش یان ده‌فته‌ردا نوسیویه‌تییه‌وه، له كاتی وێنهگرتنهوهدا شپرزهبوونیان پێوه دیاره. تێكڕا 136 لاپه‌ڕه‌ی ماوه، نووسه‌ره‌وه‌كه‌ی له زێد و ناوچه‌ی تاوگۆزییهوه دوور نه‌بووه، له هاوه‌ڵان و قووتابیانی قوتابخانه‌ی مه‌وله‌وی بێ ئاگا نه‌بووه، له‌وانه‌یه گه‌لێ شتی زانیبێ كه كه‌سانی دی وه‌ك ئه‌و ئاگادار نه‌بووبن. جارجار له ناو دێڕه‌كان و له ژێرنووسی شیعره‌كاندا شتی تۆمار كردووه.
سه‌رچاوه: دیوانی مه‌وله‌وی مه‌لا عه‌بدوڕه‌حیمی تاوگۆزی ( 2023)، محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، لاپه‌ڕه : 122، 123