گۆران نووسین و پەخشان و وەرگێڕاوەکانی

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه‌ له ‌سه‌ر شاعیری گه‌وره‌ی كورد گۆران، له‌ لایه‌ن ئومێد ئاشناوه‌ نووسراوه‌ و له‌ دووتوێی كتێبێكی (176) لاپه‌ڕە‌ییدا لەچاپ دراوە‌. ناوه‌رۆکی كتێب: نووسه‌ر تیشک ده‌خاته‌ سه‌ر لایه‌نی په‌خشان و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی لای گۆران، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ شاعیران و ناودارانی تردا بە چه‌ند ناونیشانێکی جیاواز باس ده‌كات. سه‌باره‌ت به‌ مه‌وله‌وی، بە ناونیشانی مه‌وله‌وی و شیعری موناسه‌به‌ت باس […]

ئومێد ئاشنا

ئەدەبی کوردی

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه‌ له‌ سه‌ر ئه‌ده‌بی كوردی، له ‌لایه‌ن فه‌ریاد فازیل عومه‌ره‌وه‌ نووسراوه‌، له‌ دووتوێی كتێبێكی (180) لاپه‌ڕه‌ییدا له‌ به‌رلین بەچاپ گه‌یه‌نراوه‌. ناوه‌رۆكی كتێب: نووسه‌ر له‌ ژێر چه‌ند ناونیشانێكی جیاوازدا باس له‌ ئه‌ده‌بی كوردی و ئه‌دیبانی كورد ده‌كات. له ‌سه‌ره‌تادا باسی مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی و ئه‌و هۆكارانه‌ی كه‌ كاریگه‌رییان‌ له‌ سه‌ری هه‌بووه‌ ڕوون ده‌كاته‌وه‌، پاشان باسی […]

فه‌ریاد فازیل عومه‌ر

دڵ و چاو دڵی مەولەوی و چاوی نالی

لە كۆكردنه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی مامۆستا محه‌مه‌د عه‌لی قه‌رەداغیی ئه‌ندامی كارای ئه‌كادیمیای كوردییه‌. به‌رگی دووه‌می له‌ دووتوێی 644 لاپه‌ڕه‌ و له ‌ساڵی 2015دا له‌چاپ دراوه‌. له‌م كتێبه‌ دووبه‌رگییه‌دا، كه‌ به‌رگی دووه‌می تێیدا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ نزیكه‌ی 50 بەیاز و كه‌شكۆڵ و ده‌ستخه‌ت کراوە، هەروەها بڵاوکردنەوەی زیاد له‌ 90 پارچه‌شیعر و چه‌ند په‌خشانێكی مه‌وله‌وی كه‌ یه‌كه‌م جاره‌ له‌ […]

ته‌حسین حه‌مه‌ غه‌ریب

دەقەکانی ئەدەبی کوردی

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی و ئەدەبییە ، له‌ لایه‌ن عه‌لائه‌ددين سه‌جادییه‌وه‌ نووسراوه‌ و له‌ دووتوێی كتێبێكی (229) لاپه‌ڕه‌ییدا له‌ ساڵی 1978 (1398ک)دا لەچاپ دراوه‌. ناوه‌رۆكی كتێب: لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی و ئەدەبییە له‌ سه‌ر مێژوو و ئه‌ده‌بی كوردی و ده‌قی ئه‌ده‌بی، نووسه‌ر كتێبه‌كه‌ی دابه‌ش كردووه‌ بۆ دوو به‌ش؛ به‌شی یه‌كه‌می ته‌رخان كردووه‌ بۆ چۆنێتیی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ ده‌قی ئه‌ده‌بی و […]

علاءالدین سجادي

باخچەی شاعیران بەسەرهات و هەڵبەستی ٤١ بوێری کورد

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه‌ له‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ک له‌ شاعیرانی كورد، له‌ لایه‌ن عەبدولعەزيم ماوه‌تی و عەبدولقادر ساڵحەوه‌ نووسراوه‌، له‌ دووتوێی كتێبێكدا له‌ ساڵی 1970دا لەچاپ دراوه‌. ناوه‌رۆكی كتێب: بریتییه‌ له‌ ژیان و به‌رهه‌می هه‌ندێک له‌ شاعیرانی كۆن و نوێ، له‌ نێو ئه‌و شاعیرانه‌دا باس له‌ زانا و شاعیری گه‌وره‌ی كورد مه‌وله‌وی ده‌كات، تێیدا به‌ كورتی ژیاننامەکەی ده‌خاته‌ […]

عبدالعظیم ماوه‌تی و عبدالقادر صالح

بارانی سلێمانی

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه‌ له‌ سه‌ر هه‌ندێک له‌ شاعیرانی كورد، له‌ لایه‌ن محەمەد ساڵح دیلانه‌وه‌ نووسراوه‌ و ئومێد ئاشنا‌ ئاماده‌ی كردووە‌، له‌ دووتوێی كتێبێكدا له‌ ساڵی 1996 لەچاپ دراوه‌. ناوه‌رۆكی كتێب: نووسه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد و قووڵی ئه‌ده‌بیی کردووە بۆ شیعر و به‌رهه‌می هه‌ندێک له‌ شاعیرانی كورد، وه‌ک: (مه‌وله‌وی، سالم، نالی…)، به‌شی دووه‌می تایبه‌ت كردووه‌ به‌ مه‌وله‌وی. سه‌باره‌ت […]

محمد صالح دیلان

ئەنتۆلۆگیا

چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه،‌ له‌ نووسینی كۆمه‌ڵێک نووسه‌ر، له ‌لایه‌ن خه‌بات عارفه‌وه‌ له‌ دووتوێی كتێبێكدا كۆ كراوه‌ته‌وه‌ و ئاماده‌ كراوه‌. له‌ ساڵی 1999دا لەچاپ دراوە. ناوه‌رۆكی كتێب: له‌ پێشه‌كیدا نووسه‌ر ڕوونی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌موو ده‌قێكی ئه‌ده‌بی ده‌بێت به‌ تێكڕایی و به‌بێ پارچه‌پارچه‌كردن و دابڕاندنی شێواز و ناوه‌رۆک له‌ یه‌كتر؛ لێی بکۆڵرێتەوە. له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ سه‌ر ژیانی […]

محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم

پیرەمێرد و پێداچوونەوەیەکی نوێی ژیان و بەرهەمەکانی

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه‌ له‌ سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه‌ شیعرییه‌كانی شاعیری به‌ناوبانگی كورد پیره‌مێرد، له‌ لایه‌ن ئومێد ئاشناوه‌ نووسراوه‌ و له‌ دووتوێی كتێبێكی (450) لاپه‌ڕەییدا له‌ ساڵی 2001دا لە‌چاپ دراوە. ناوه‌رۆكی كتێب: نووسه‌ر شیعر و نامه‌ شیعرییه‌كانی پیره‌مێردی شاعیری به‌ پێی بۆنه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ شاعیران و ناودارانی تری كورددا ڕێك خستووه‌ وهۆكاره‌كانیانی باس كردووه‌  و هه‌ندێك […]

ئومێد ئاشنا

ئەدەب وەک ڕزگارکەر

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه‌،‌ له ‌لایه‌ن ته‌حسین حه‌مه‌غەریبەوە له‌ دووتوی كتێبێكی 73 لاپه‌ڕه‌ییدا له‌ ساڵی 2019 به‌چاپ گه‌یه‌نراوه‌. نووسه‌ر سه‌ره‌تا تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر سه‌نته‌ریه‌تی دڵ له‌ هۆنراوه‌كانی مه‌وله‌ویدا، به‌ نموونه‌وە ڕوونی ده‌كاته‌وه‌، پاشان باس له‌ چه‌مكی “حیكمه‌ت” و جیاوازییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ “زانست”دا ده‌كات و ڕوونی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ حیكمه‌ت له ‌لای مه‌وله‌وی بریتییه‌ له‌ چی و چۆن مرۆڤ له‌ […]

ته‌حسین حه‌مه‌ غه‌ریب

گەنجینەی فەرهەنگ و زانین

له‌ نووسین و ئاماده‌كردنی محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمیی‌ ناسراو به‌ “شه‌پۆل”ە، ساڵی 1992 له‌ دووتوێی 210 لاپه‌ڕه‌دا چاپ كراوه‌. پێك هاتووه‌ له‌ كۆكراوه‌ی كۆمه‌ڵه‌ بابه‌تێكی ئایینی و نه‌ته‌وایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌ها  باسكردنی هه‌ندێك له‌ شاعیران و كه‌سایه‌تییه‌ ئایینییه‌كان، له‌وانه‌ش مه‌وله‌ویی شاعیر، كه‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ (125-127) له‌ باسی ئیسرا و میعراجدا شیعرێكی سه‌ید عه‌بدوڕه‌حیمی تاوگۆزیی ناسراو به‌ […]

محه‌مه‌د صاڵح ئیبراهیمی (شه‌پۆل)